یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/06/2021 : 14:50:46
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 7ی6ی2021 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامانجی سەردان و بەسەرکردنەوەو گەیاندنی پەیامی یەکێتی زانایان لەسەر پرسی نووسینەوەی دەستوورو پێگەی ئایینی ئیسلام لەناو دەستووردا، هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەسەر کردەوەو بەگەرمیەوە لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆن و ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازی کران.


لەو بارەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکار بوونیان وەک سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە هەردوو بەرێزان د. زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاک زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کرودستان و هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوولا، باسی لە چەند پرس و پێشهاتێکی پەیوەست بەهەردوولا کردو رایگەیاند: یەکێتی زانایان بە بایەخەوە لە پرسی دەستوور دەڕوانێت و خوازیارە دەستوورێک بێت بۆ خەڵکی کوردستان بێت، لەو سۆنگەوە بە گرنگی دەزانین هەمووان هاوکارو هەماهەنگ بن و رەچاوی تایبەتمەندی پێکهاتەی کوردستان بکەن، بەتایبەت لە هەمبەر پێگەی ئیسلام، کە ئایینی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: کۆمەڵگەی کوردستان فرە پێکهاتەیەو زۆرینەش موسڵمانە، کەواتە دەبێ دەستوور رەچاوی ئەو تایبەتمەندیە بکات و لە دیارکردنی شوناس و ئەرک و ماف و ئازادییەکان ورد بێت و هەنگاوێک نەبێت پێچەوانەی خواستی گەلی کوردستان بێت.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز د. زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: سوپاسی ئەو هاتن و بەسەرکردنەوەو هەلوێستە بەرزەتان دەکەم، یەکێتی زانایان هەمیشە خاوەن پێگەو کاریگەری خۆی بووەو پێویستمان بە روئیاو بۆچوون و هەماهەنگی و پاڵپشتی ئێوەیە، دلنیاشتان دەکەین لەو پرسانەی رەهەندی ئایینیان هەیە پێداگیر دەبین، کە شتێک نەکرێ پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت، ئێمە بە گرنگیەوە لە رای ئێوە دەڕوانین و لە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەش بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی گشتی و کوردستان.


هەروەها بەرێز زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان وێرای خۆشحاڵی دەربڕین و بە سەردانی شاندەکە، رایگەیاند: ئێمە بە گەروە سەیری رۆڵی یەکێتی زانایان دەکەین و هەر هەوڵ و پاڵپشتیەکی ئێوە خزمەتێکی گەورەیە بۆ کوردستان، هەروەک لەرووی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی مامۆستایانی ئایینی جێپەنجەیان دیارەو هەمیشە سەربەرزین بە خزمەتەکانتان.