یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2021 : 09:51:47
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 16ی10ی2021 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و کەسایەتی و فەقێ و قوتابی ئایینی، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە مەدرەسەی (شێخ عبدالله خەرپانی) لە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی کە لەلایەن بەرێز مامۆستا شێخ موحسین ی موفتی بەخشرایە چوار مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.


سەرەتای مەراسیمەکە وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز د.حسن موفتی خوێندایەوەو وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان باسی لە ئامانجی مەراسیمەکەو فەزلی مەولودو یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) کرد، کە هێماو هۆکاری رەحمەت و لاچوونی بەڵاو پارێزراوییە لە ناخۆشیەکان، لەو بارەوە چەندین ئایەت و فەرمودەی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.


لەو مەراسیمە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامەدەرو هەرچوار مامۆستای بڕوانامەوەرگر کردو هیوای خواست ئەو چوار مامۆستایە ببنە هەوێنی خزمەت کردن لەبواری ئایینی و زانستی و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوت و گەیاندنی پەیامی مینبەر.


هەروەها پیرۆزبایی هاتنی مانگی مەولودی لە ئامادەبووان کردو رایگەیاند: مەولود و کورد مێژوێکی دێرین و پتەویان هەیەو زانایانی کوردو گەلی موسڵمانی کوردستان بەردەوام لەسەر ئەو رێڕەوە یادی مەولودیان بەرزو پیرۆز راگرتووە، بۆیە لە ئێستادا زیاتر پێویستمان بەوەیە ناوەرۆکێکی جوانترو بە ئیخلاستر بدەینە ئەو مەراسیمە، نەک تەنها بە رووکەش و بۆ مەبەستی دونیایی ئەم یادە بکەینەوە، زیاتر ئەرکە سووننەت و رەوشت و رێبازی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) زیندوو بکەینەوە.


دواتر باسی لە رۆڵ و پێگەی حوجرەو زانایانی ئایینی کردو ئاماژەی بەوەدا: وەک چۆن مێژووی کوردو یادی مەولود لێک جیا ناکرێنەوە، بەهەمان شێوەی حوجرەو زانایانی ئایینی بەشێکی گرنگی مێژووی میللەتەکەمانن، حوجرە رۆڵێکی گەورەی لە بواری رۆشنبیری و بزاڤی نەتەوەیی و کاروانی زانستی و پێگەیاندنی کەڵەزاناو پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەو پەڕی بایەخەوە بڕوانینە حوجرەو پێگەی زانایانی ئایینی لە کرودستاندا.


دواتر بەرێز مامۆستا مەلا جاسم کەرکوکی وتارێکی پێشکەش کردو باسی لە گەورەی مانگی مەولودو لەدایکبوونی پێغەمبەرو خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی ئەو زاتە کرد.


پاشان مامۆستا شێخ موحسین موفتی سیلسیلەی ئیجازەنامەی خوێندەوەو بڕوانامە بەخشرایەو ئەو چوار مامۆستایەو بەچەندین سروودو پەخشانی ئایینی مەراسیمەکە کۆتایی پێ هات.