یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
سیمینارێک بەناونیشانی رۆڵی زانایانی ئایینی لە پاراستنی ژینگەو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2025 : 16:29:44
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی8ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و؛ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی سیمینارێکی تایبەت بە پرسی ژینگەو گۆڕانکراییەکانی کەش و هەواو کاریگەری و لێکەوتەکانی و رۆڵی زانایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەرێوەچوو، کە بەهەماهەنگی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و تۆڕی رێکخراوەکانی پاراستنی ئۆزۆن و رێکخراوی فریاکەوتنی میللی ساز کرا بوو.


سەرەتای سیمینارەکە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە گرنگی بابەتەکەو پێویستی هۆشیاری کۆمەڵگەو رۆڵی زانایانی ئایینی کردو ئاماژەی بەوە دا کە ئیسلام بایەخێکی زۆر بۆ ژینگەو ژینگەپارێزی دادەنێت و زانایانیش بەردەوام پەیامی هۆشیاری و پارستنی ژینگەیان گەیاندووە.


دواتر هەریەک لە بەرێزان هەندرێن شێخ ڕاغب لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لەفەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و کاک دڵزار نوێنەری تۆڕی رێکخراوەکانی پاراستنی ئۆزۆن، وتەیەان پێشکەش کردو چەند تەوەرو باسێکی گرنگیان لەبارەی ناوەرۆکی سیمینارەکە خستەڕو و رۆڵی زانایانیان لە گەیاندنی پەیامی هۆشیاری بە کۆمەڵگە بەرز نرخاند.


دواتردەرگای گفتوگۆ کرایەوەو لەلایەن زانایانی ئاینی بەشدار بوو لە سیمینارەکە چەندین پێشنیارو بۆچون و زانیاری لەسەر پەیوەندی نێوان ئاین و ژینگە و پێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەت لەپێناو پاراستنی ژینگەو هۆشیاری ژینگەیی خرایە روو و گفتوگۆی تێروتسەلی لە بارەوە کراو بڕیار وایەش ئەم جۆرە پرسانە لە نێو وتاری مامۆستایانی ئایینی زیاتر رەنگبداتەوە.