دوێنێ 24ی9ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و ھاوکات سەرۆکی پەیمانگای ئازادی ئاینی بە سەرۆکایەتی بەرێز د. تۆماس سکیرماچەرو شاندێکی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئێستاو بارودۆخی ناوچەکە و پری پێکەوەژیان و مافەکانی مرۆڤ کراو رۆڵی هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا بەرز نرخێندرا، کە نمونەی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی پیشانداوە، هەروەها رۆڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ قسەو باسی لێوە کراو تەئکیدی لە هەماهەنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.