ئەمرۆ 28ی9ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بە بۆنەی دەستبەکاربوونی بەرێز دکتۆر عامر شاکر ئەلجەنابی وەک سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێزیان ئەنجام دا.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی خۆی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی گەیاندە بەرێز سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی و هیوای سەرکەوتنی لە کارو هەنگاوەکان بۆ خواست، تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان دامەزراوەی ئایینی و زانایان کوردستان و عیراق لەپێناو بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجە هاوبەشەکان و پرسە پەیوەندیدارەکان.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە دەربڕی و سوپاسی خۆی ئاراستەی یەکێتی زانایان کردو دڵنیایی ئەوەشی کردەوە، کە ئاسۆی پەیوەندییەکان لەگەڵ زانایان و دامەزراوەی ئایینی لە هەرێمی کوردستان قوڵتر دەکەنەوە.
شایەنی باسە ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە دوای ئەوە دێت، کە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیوەندییەکی باش و دۆستانەی لەگەڵ دامەزراوە ئایینیەکانی عیراق هەیە، بە تایبەت لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی هەماهەنگی و پەیوەندی دوولایەنە هەبووەو هەیە.