ئەمرۆ 1ی10ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری سلێمانی؛ مامۆستا شێخ ئەحمەد محمد محمود پێشنوێژ‌و وتارخوێنی پێشوتری مزگەوتی خانەقای مەولانا خالد لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا شێخ ئەحمەد محمد
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی (مامۆستا شێخ ئەحمەد محمد محمود)مان پێگه‌یشت.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
1ی10ی2025