ئەمرۆ 24ی11ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاییی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری شانێک، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردو هەر یەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی زاخۆو لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کردو لە دانیشتنەکاندا باسی رۆلی دامەزراوەی ئایینی و زانستی و خزمەتی زانایانی دەڤەری بادینان بە گشتی کردو تەئکیدی لە پەیوەندی نێوان دامەزراوەکان کردەوە بۆ زیاتر خزمەت بە ئایین و نیشتمان.
دواتر بەرێز سەرۆک یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی زانستی بەشی خوێندنی ئیسلامی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ بەناونیشانی (کورتەیەک لە ژیان و بزاڤی پەروەردەیی زانای ئایینی مەلا سەدیق ساڵح) کرد، کە بە بەشداری پ.د.دیار هالۆ سەرۆکی زانۆی زاخۆو راگری کۆلێژی زانسستە مرۆڤایەتیەکان و بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای دەهۆک و ئەوقافی زاخۆو لقی زاخۆو دەهۆک و ئاکرێی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی ئەکادیمی و رۆشنبیرو نوسەرو قوتابیانی زانکۆ بەشداربوون و چەند وێستگەیەکی ژیان و خزمەتەکانی مامۆستاو زانای ناوبراو خرایە روو.
لەم سیمپۆزیۆمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەرانی سیمپۆزیۆمەکە، تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی خزمەتەکانی زانای ناوداری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مەرحوم (مەلا سەدیق ساڵح)، کە رۆڵی هەبووە لە پەروەردەو پێگەیاندنی چەندین مامۆستای ئایینی و بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری لەرێی نووسین و هەلوێست و پەیامەکانیەوە.
هەروەک سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لە گرنگی رۆڵی زانایانی ئایینی بادینان بە گشتی و حوجرەو مەدرەسەکان کرد، کە جێدەستیان دیار بووە لە بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و زانسستی لە ناوچەکەو، پێویستی زیندوو راگرتنی ئەم رێڕەوەو پاڵپشتی کردنی کاروانی دینداری هەستی نشتمانپەروەری.
هەر لەم سیمپۆزیۆمە بەرێز د.فاخر حسن گولی وتەیەکی پێشکەش کردو ئامانجی سیمپۆزیۆمەکەی روونکردەوەو ئاماژەی بە رۆڵی زانایان بەگشتی و زانا هەڵکەوتووەکان بادیینان بە تایبەتی کردو راشیگەیاند بەردەوام دەبن لەم خزمەتەو ناساندنی خزمەتەکانی زانایانی ئایینی.
دواتر سێ توێژینەوە لە لایەن سێ توێژەری بەرێزەوە لەسەر ژیان و خزمەتەکانی مامۆستا مەلا سەدیق سالح پێشکەش کران و بڕوانامەی رێزلێنان پێشکەش بە خانەوادەو پانێڵیستەکان کرا.