ئەمرۆ 10ی12ی2025 بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە یاوەری د.حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی؛ بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی حاجی رەزا لە گوندی عارەب کەند، کە لەسەر ئەرکی خێرخواز حاجی ئازاد رەزا دروستکراوە.
لەم مەراسیمە بەرێز وێڕای وتاری پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوت و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی دەوروبەرو بنەماڵەی خێرخواز، مامۆستا مەلا جەلال وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی لە خێرخواز حاجی ئازاد کردو تیشکی خستە سەرۆ پێگەو رۆڵی مزگەوت، کە وەک ناوەندێکی رۆحی و ئیمانی و کۆمەڵایەتی رۆڵی هەیە لە هۆشیارکردنەوەو پەروەردەکردنی خەڵک و موسڵمانان.
لە بەشێکی تری قسەکانی گوتی: لەبەر گرنگی مزگەوت بووە یەکەم کاری پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) دوای کۆچکردنی لە مەککە بۆ مەدینە دروستکردنی مزگەوت بوو، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کاریگەری پێگەی مزگەوت لەناو کۆمەڵگە، لە کۆتایی پیرۆزبایی لە گوندی عارەب کرد بۆ دروستکردنی ئەو مزگەوتەو داوای لێ کردن، کە بە عیبادەت و خواپەرستی بیڕازێننەوە.