ئێوارەی رۆژی 26ی12ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و د.حسن موفتی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەشداریان کرد لە دووەم دیدار و کۆنفرانسی زانستی و عیرفانی "شێخ عبدالقادری گەیلانی" کە بە سەرپەرشتی شێخ بدرالدین زراری لە مزگەوت و تەکیەی شێخ محمد پیرخدری شاهۆی لە شاری هەولێر رێکخرابوو.
لەم کۆنفرانسە بەناونیشانی (رێبازی سۆفیگەری لە میانڕەویڕووبەروبونەوەی لادانە فیکریەکان) بەرێوەچوو، کە تێیدا وێڕای وتاری فەرمی؛ چوار توێژینەوەش لەسەر ناوەرۆکی کۆنفرانسە پێشکەش کران، کە تەئکیدیان لە گرنگی لایەنی رۆحی و کاردانەوەی لەسەر سلوکی کەسێتی موسڵمان کردەوە، کە رابەری گەورە شێخ عبدالقادری گەیلانی زۆربەی ژیانی بۆئەم مەبەستە تەرخان کرد بوو.
لەم دیدارە بەرێزسەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تەئکیدی لە پێویستی ئەو جۆرە کۆنفرانسانە کردەوەو بەگرنگی زانی تێگەیشتنی دروست بۆ ئیسلام و کەسایەتیە ئایینیەکان بۆ قۆناغی ئێستا هەبێت، بۆ ئەوەی بەردەوام تاکێکی هۆشیارو میانڕەو دوور لە فکری توندڕەوەی لەناو کۆمەڵگە بەرهەم بێت.
هەر لەم دیدارە ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا وتەیەکی پێشکەش کردو چەند چەمک و زاراوەیەکی پەیوەندیدار بە ناونیشانی کۆنفرانسەکەی بۆئامادەبووان شیکردەوە.