| گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا | |
| به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2026 : 11:14:52 | |
|
|
|
قه‌باره‌ی فۆنت
|
|
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌رووی كاری رێکخراوەیی و پیشەیی و ئایینی و په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و به‌شداری كؤنفرانس و هەندێ چالاكی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌و ده‌ركردنی فه‌تواو هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری بۆ كوردستان‌و پاراستنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانره‌وی‌و نه‌هێشتنی هزری توندڕۆیی و راگرتنی هاوسه‌نگی‌و كاركردن بۆ هۆشیاری تاك‌و بنه‌بڕكردنی دیارده خراپ‌و تاوانه ناشه‌رعیه‌كان‌و پارێزگاری خاك‌و نیشتمان له‌لایه‌كی تر خزمەتی کردووە. له‌و سۆنگه‌وه راگه‌یاندنی مەکتەبی تەنفیزی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2025ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه، هه‌م بۆ به ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه شكۆدارو هه‌نگاوه گرنگانه، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له كوردستان. هەر لەو بڵاوکراوەیە وردەکاری و ئاماری گشتی ( فەتواو خول و سیمینار‌و راگەیاندن و کێشەی خێزانی و تەڵاق و میرات و معاملات و ئاشتەوایی و بابەت و توێژینەوەو بەشداری کۆنفرانسی ناوخۆ‌و دەرەوەو ئاماری کۆچکردووان)و ئاماری چالاکیەکانی لقەکانی یەکێتی زانایانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تێدا بڵاو کراوەتەوە.
راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان
بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه كه به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه، ده‌توانن كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=261 | |
| |

