ئەمڕۆ ١٠ / ١/ ٢٠٢٦ لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە یەکەمین چالاکی ساڵی نوێدا لە هۆڵی لق لە مزگەوتی گەورەی شاری کەلار بابەتێک بەناونیشانی " گفتوگۆ وەک ئامرازێکی کاریگەری بانگەوازی ئیسلامی و بنەمای پێکەوە ژیان لەگەڵ بیروباوەڕ و نەتەوە و ئاینەجیاوازەکان" بۆ ژمارەیەک لە زانایانی ئاینی سنورەکە لەلایەن بەڕێز مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی پێشکەش کراو بە وتووێژی نێوان مامۆستایانی ئاینی و تاوتوێکردن و زیاتر دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە دانیشتنەکە کۆتایهات .