دوێنێ 17ی2ی2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو، عەقیدی پۆلیس سەفین تاهیر بەرێوبەری توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و، د.عبدالله شێرکاوەیی نوێنەری یەکێتی زانایان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی و پسپۆڕ و شارەزایان، لە ژێر چاودێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەرێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری روح ئەلحەیات دیدارێكی بە ناونیشانی ( نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان ) لە هۆڵی ژینا پێشڕەو لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.
سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا عقیدی پۆلیس (سەفین تاهیر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر بە خێر هاتنی میوانانی کرد و باسی لە گرنگی سیمپۆزیۆمەکە کرد لە هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا و رۆڵی لە وەدیهێنانی ئاشتەوایی خێزانی
دواتر بەڕێز (رێباز رشید) نوێنەری سەنتەرەکانی روح الحیات باسی لە گرنگی چالاکیەکە و رۆڵیان لە پێش خستنی بوارەکانی ئەم بابەتە کردەوە
پاشان بەرێز ( د.عبداللە شێرکاوەیی) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و نوێنەری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان باسی لە ڕوانگەی شەرعی کرد بۆ منداڵی بلوری و سەرجەم رەهەندە شەرعی و نا شەرعییەکانی شیکردنەوە.
لە روانگەی دووەم دا کە ڕوانگەی زانستی بوو ( د. ئاڤان سلێمان) پسپۆری نەزۆکی و چارەسەری منداڵی بلوری باسی لە روانگەی زانستی ئەم بابەتە کرد و سەرجەم لایەنە زانستییەکانی شیکردنەوە.
دواتر ( د.ئەحمە ساڵەیی ) دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی روحولحەیات باسی لە گرنگی رۆڵی هەماهەنگیان بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە و پێشخستنی بابەتەکە کرد لە نێوان سەنتەرەکانیان و بەڕێوەبەرایەتیمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە کۆتاییدا سیمپۆزیۆمەکە بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبووان بە کۆتا هات.