ئەمڕۆ ۲ی٤ی۲٠۲٦ بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەڕێز د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان بەسەرپەرشتی کاک سید هاورێ سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراو کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی ئاراستە کردو باسی لە پێویستی پیشەیی و دڵسۆزی بۆ خزمەتی کۆمەڵەکەو قورئانخوێندن و بایەخدان بە ئاوازی قورئانخوێني و پاراستنی شکۆو پێگەی قورئانخوێنان کرد.
لەبەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە کۆمەڵەکە تیشک بخاتە سەر پێشکەوتنەکانی بواری قورئانخوێنی بەتایبەت لەکاتی بۆنەکاندا، کە هەندێ جار گلەیی دروست دەبێت لە ئەداو ئەتەکێتی هەندێ کەس، کە وەک پێویست خزمەتەکە ناگەیێنن..
لە لایەن خۆشیانەوە سەرۆک و ستافی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنان سوپاسی هەڵوێست و پاڵپشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کردو تەئکید لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام کرایەوە..