ئەمرۆ 5ی4ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، پێشوازی لە بەرێز حاجی طيب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان لە ناو کۆمەڵگە کرد، بەتایبەت لە قۆناغێکی هەستیاری وەک ئێستا مامۆستایانی ئایینی لەرێی مینبەری مزگەوتەکان دە توانن هاریکارێکی باش بن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەمەڕ هاوکێشەو پێشهاتەکان.
لەبەشێکی تری دیدارەکە وێڕای تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەهەردوولا، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.