یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
لە رۆژهەڵاتی كوردستان... دادوەری شیعە مەلای كورد دادگایی دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/09/2013 : 12:19:35
قه‌باره‌ی فۆنت

مامۆستایانی ئاینیی سوننە مەزهەب لە ئێران، لەلایەن دادگایەكی تایبەت دادگایی دەكرێن كە سەرجەم دادوەرانی شیعە مەزهەبن، ئەو دادگایە تاوەكو ئێستا چەند مەلایەكی كوردیشی حوكمداوە كە دوایینیان مەلایەكی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو

 

ئەو دادگایە، هیچ دادوەرێكی سوننە مەزهەبی نییە، تەنانەت هیچ لقێكی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا نییە.

 

دادگاكە چەند رۆژێك لەمەوبەر مامۆستا مەلا سەلام گوڵنەواز، مەلای مزگەوتی حەزرەتی عومەری لە گەڕەكی شیوەبرایمی شاری سەردەشت، بە 6 ساڵ بەندكردن و لێسەندنەوەی مۆڵەتی مەلایەتی سزا دا

 

مەلا سەلام بە تۆمەتی ناوهێنانی پێشەوا قازی محەممەد و كوردستان، هەروەها هاندانی خەڵك بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵكی هەژار، ئەندامێتی مەكتەبی قورئان و پێڕەویكردن لە ئەحمەد موفتی زادە، لە شاری تەورێز حوكمی بەسەردا سەپێندراوە.

 

عوسمان موزەییەن، پارێزەر و خەڵكی شاری سەردەشت بە (رووداو)ی گوت “مامۆستا گوڵنەواز تەنیا ئامۆژگاری و رێنوێنی كردووە و لە چوارچێوی یاساكانیش لاینەداوە”. موزەییەن باس لەوە دەكات كە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بۆ پاراستنی كەسایەتی مامۆستایانی ئاینییە، بەڵام ئەم دادگایە ئێستا ناونیشانی خۆی لەدەستداوە و “بووەتە دادگایەك بۆ دژایەتیكردنی بیروباوەڕی مامۆستایان”. 

 

حەسەن ئەمینی، حاكمی شەرعیی كوردستان لە سنە، بە چاوی گومانەوە لەو دادگایە دەڕوانێت و دەڵێت “ لە ئیسلامدا دوو جۆر دادگا نییە، مەلاش ماقوڵتر نییە لە خەڵكی دیكە. كەوابوو دەبێ یەك دادگا هەبێت بۆ هەموو كەسێك لە بەرزترین پلە و پۆستی حكومی تا خەڵكی ئاسایی”. هەروەها دەڵێت “دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی یان هەر دادگایەكی دیكە كە جیاوازی بكات لەنێوان خەڵكدا و مەلا بەجێی رێز لەقەڵەم بدات، ئەمە لە ئیسلامدا نییە و درۆیەكە بە ناوی ئیسلامەوە دەكرێت”.

 

هەرچەندە حەسەن ئەمینی باوەڕی بەو دادگایە نییە، بەڵام دەڵێت “ئەگەر ئەو دادگایە هەشبێت، دەبێ مەلای شیعە لەلایەن دادوەری شیعەوە دادگایی بكرێت، هەروەها مەلای سوننەش لەلای دادوەری سوننە”.

حەسەن ئەمینی كە سوننە مەزهەبە، لەو دادگایە لەشاری مەشهەد لە ساڵی 2009 دادگایی كراوە. ناوبراو بە تۆمەتی وتاردان لە رێوەڕسمی ئاهەنگی دەرچووانی فەقێیەكانی دارولعلومی زاهیدان 9 رۆژ لە زیندانی ئەو شارە دەستبەسەر كرا، ئەمینی تاوەكو ئێستاش دۆسیەكەی لەو دادگایەیە

جگە لەو دوو مەلایە، چەند مەلایەكی دیكەش لەو دادگایەدا دادگایی كراون، لەوانەش مەلا هاشم حوسێن پەناهی، لە شاری هەمەدان دادگایی كرا، مانگێك پێش ئێستاش دیسان بانگهێشتی دادگای تاران كراوەو دۆسیەكەی هێشتا كراوەیە

 

مەلا عەبدوڵڵا عەباسی، ساڵی پار زیاتر لە مانگێك لە زینداندا بووە. مەلا سەیفوڵڵا حوسێنی زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی كرا. مەلا ئەیوب گەنجی زیاتر لە 5 ساڵ زیندانی بوو. مەلا حوسێن حوسێنی، خەڵكی جوانڕۆ، مەولانا عەبدولحەمید، كەسایەتی بەناوبانگی سوننە مەزهەبەكانی سیستان و بەلوچستان و مەولانا عەبدولغەنی بەدری و مەولانا عوسمان خەڵكی سیستان. جگە لە مەلایانی سوننە مەزهەب، چەند مەلایەكی شیعە مەزهەبیش لەو دادگایەدا دادگایی كراون

 

دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی لەساڵی 1979 بە بڕیاری ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری پێشووی كۆماری ئیسلامی دامەزراوە. ئەم دادگایە راستەوخۆ لە ژێر چاودێری رێبەردایە و هەر ئایەتوڵڵا خامنەییش داواكاری گشتی دادگاكەیە. ئەم دادگایە بە مەبەستی پاراستنی كەسایەتی مامۆستایانی ئاینی پێكهاتووەو بەپێی ماددەی 43ی یاسای تایبەت بە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی، هەر مامۆستایەك تاوانێك ئەنجام بدات، یان ببێتە هۆی شكاندنی كەرامەت و پێگەی مامۆستایانی ئاینی سزا دەدرێت، یان ئەوانەی كە شیاوی لەبەركردنی جلوبەرگی مەلا نین، ئەو جلەیان بەشێوەیەكی كاتی یان هەمیشەیی لێدەسەندرێتەوە.

 

بەپێی ماددەی 35ی ئەو یاسایە، ئەم دادگایە تەنانەت سەبارەت بە تاوانەكانی “دژی كۆماری ئیسلامی” یش دەتوانێ مامۆستایانی ئاینی دادگایی بكات.

 

ئەم دادگایە لە دەزگای دادی ئێران و دیوانی بەرزی وڵات سەربەخۆیە و دیوانی بەرزی وڵات ناتوانێ پێداچوونەوە بە حوكمەكانیدا بكات، بەڵكو تەنیا خۆی پێداچوونەوە بە حوكمەكانیدا دەكات. حەسەن شەریعەتمەداری، چالاكی سیاسی دەڵێت “دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بۆ ترساندن، تۆقاندن و بێدەنگكردنی مامۆستایانی ئاینی رەخنەگر دامەزراوە”.

 

ئەم دادگایە 10 لقی لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە. لە رۆژهەڵاتی كوردستان هیچ لقێكی نییە. مامۆستایانی ئاینی پارێزگای ورمێ لە دادگای تەورێز و مامۆستایانی ئاینی پارێزگاكانی سنە، كرماشان و ئیلام لە شاری هەمەدان دادگایی دەكرێن. ئەمەش ناڕەزایەتی مامۆستایانی ئاینی سوننی مەزهەبی كوردی لێكەوتووەتەوە. چونكە لەم دادگایانەدا مامۆستای ئایینی سوننەی لێ نییە و مامۆستای شیعە مەزهەب حوكم بەسەر مامۆستا سوننەكاندا دەسەپێنێ.

 

رووداو - هەولێر