یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەماوەی حەوت مانگی رابردوو 45 زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەڕێگای خێرخوازان هاوكاری تەندروستی هەولێر دەكات    *****    *****   گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت    *****    *****   شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شقلاوەی زانایان پێشوازی لەلقی 24 سەفینی پ د ک دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان دڵنیایی دەدات قەسابخانەی قەڵادزێ لەڕوی شەرعەوە سەربڕینەکەیان شەرعی و حەڵاڵە   
سومه‌ييه‌ ئه‌لديب؛ به‌ ده‌نگى زوڵاڵ و تواناكانی گوێچكه‌كان شه‌یداده‌كات و دڵ و رۆحه‌كان ده‌هه‌ژێنێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/08/2017 : 12:16:57
قه‌باره‌ی فۆنت

سومه‌ييه‌ ئه‌لديب؛ به‌ ده‌نگى زوڵاڵ و تواناكانی گوێچكه‌كان شه‌یداده‌كات و دڵ و رۆحه‌كان ده‌هه‌ژێنێت


 


سومه‌یه‌ ئه‌لدیب، نه‌وه‌ی شێخ "عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د"ه‌ كه‌ خودا به‌ ئه‌زبه‌ركردنی قورئان رێزیلێنابوو، ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته‌ 11 ساڵی، به‌ قوتابخانه‌ی شێخ مسته‌فا ئیسماعیل سه‌رسام بووه‌، له‌ شاری "بنها" له‌ پارێزگای  ئه‌لقه‌لیوبیه‌ی باكووری میسر هاتووه‌ته‌ دونیاوه‌، له‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا له‌گه‌ڵ قورئانخوێندن ئاشنا ده‌بێت و ده‌ست به‌ ئه‌زبه‌ركردنی ئایه‌ته‌كانی ده‌كات، ته‌نها ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه‌ كاتێك هه‌موو ئایه‌‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزی ئه‌زبه‌ركردووه‌.


 


سومه‌یه‌ به‌ ده‌نگه‌ زوڵاڵ و خۆشه‌كه‌ی هه‌مووانی ره‌چڵه‌كاندووه‌، ئه‌و به‌هاوكاری دایك و باوكی و خوێندنه‌وه‌ی قورئان له‌ پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ وڵاتانی( توركیا، ئیمارات، جه‌زائیر) زیاتر پێشده‌كه‌وێت و ده‌رده‌كه‌وێت.


 


ده‌رباره‌ی ئاشكرابوونی به‌هره‌كانی ده‌ڵێت:" له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ برایه‌كم به‌شداری ئه‌زبه‌ركردنی قورئانی پیرۆزمان ده‌كرد، باوكم توانا و به‌هره‌كانی منی بۆده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و شێخه‌ی براكه‌م قورئانی لا ده‌خوێند داوایلێكردم چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان بخوێنم، منیش به‌شێوه‌یه‌ك خوێندمه‌وه‌ كه‌ زۆر سه‌رسام بوون، هه‌ر بۆیه‌ هانیدام كه‌ هه‌موو قورئانی پیرۆز ئه‌زبه‌ربكه‌م، دواتر هونه‌رى مه‌قاماتيشم خوێند، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی قورئانخوێندنم له‌ په‌یمانگای تایبه‌ت به‌ خوێندنه‌وه‌ی حه‌دیس و ته‌فسیر خوێند‌".


 


سومه‌یه‌؛ ده‌نگێكی كچانه‌ی دڵهه‌ژێنی هه‌یه‌ و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: به‌ قوتابخانه‌ی هه‌ريه‌ك له‌ شێخ مسته‌فا ئیسماعیل و ده‌نگی شێخ عه‌بدولباستی باپیرى و شێخ كامیل یوسف ئه‌لبه‌هته‌می كاريگه‌ره‌


 


دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی سومه‌یه‌ ده‌گاته‌ گوێی میسرییه‌كان، له‌ 29/4/2015 تووشی شۆكیكردن كاتێك گوتی: "پرسیارم له‌ زانا و شاره‌زایانی شه‌ریعه‌تكردووه‌ كه‌ ئایا گونجاوه‌ له‌ كۆڕی پیاواندا یان پیاوان له‌ رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ ده‌نگم ببیستن كه‌ قورئان ده‌خوێنم، بۆیه‌ ده‌ركه‌وت شه‌رع رێگه‌نادات و منیش له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌مكرد.. ته‌نها له‌ كۆڕی ژنان و به‌گوێره‌ی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان، ناشمه‌وێت پیاوان گوێیان له‌ ده‌نگم بێت".


له‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ ده‌توانن بينه‌رى ڤيديۆى خاتوو سومه‌يه‌ ببن:


https://www.youtube.com/watch?v=aOzh0-sFQnQ


 


 


سه‌رچاوه‌ : العربیة