یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکیتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی و ناوچەی پارتی لە قەزای شەقلاوە بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان سیمینارەک بۆ زانایانی ئایینی سنووری خۆی ساز دەکات   
سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە پێشوازی مانگی رەمەزان 500 ھەزار ژەمی خوارن بۆ موسڵمانان دابین دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2020 : 15:37:21
قه‌باره‌ی فۆنت

بێل دی بیلاسیۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، ئەمڕۆ 24ی نیسان بڕیاریدا 500 ھەزار ژەمی خوارنی حەڵال بۆ موسڵمانانی نیویۆرک بۆ بەربانگ و پارشێو دابین بکات کە لەڕووی داراییەوە ناتوانن خواردنی ئەو رێوڕەسمە ئاینییە دابینبکەن بەھۆی لەدەستدانی هه‌لی کارکردن لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس.


بەپێی ھەواڵێکی زە نیویۆرک تایمز مەزەندە دەکرێت لە ئەمریکا 2 ملیۆن موسڵمان توانای دابینکردنی خۆراکی رەمەزانیان نەبێت، بۆیە ئیدارەی ئه‌مه‌ریكا سەرقاڵی دابینکردنی خۆراکی ئەو مانگەیە بۆ ئەو ژمارەیە تا ئەو ئەرکە ئاینییەیان لەدەست دەرنەچێت.


پارێزگارەکەی نیویۆرک رۆژانە 400 ھەزار ژەمە خۆراک بۆ بەربانگ و پارشێو لە 32 بینای قوتابخانە و بینای وەزارەتی پەروەردە، ئامادە دەکات. ھەر لەو شوێنانەش شوێنی نوێژی بە کۆمەڵیان بۆ دەستەبەرکراوە. ھەروەھا داواشیکردووە 100 ھەزار ژەمە خۆراکیش لە رێگەی رێکخراوە ئیسلامییەکانەوە دابەشکرێت لەمانگی رەمەزاندا.


وتیشی: "بڕیامانداوە کرێی ئۆتۆمبێل و تاکسیش بۆ ھەر ھاووڵاتییەک دابینبکەین، کە توانای نییە کرێی بدات بۆ گەیشتن بە شوێنی خواردنگەکە. بۆ تێکڕای پرۆسەکەش 170 ملیۆن دۆلار دابینکراوە".


دی بیلاسۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، رۆژی 23ی نیسان ئاماژەیدا بەوەی کە ئەوان دەزانن کاتێکی ئاستەنگە بۆ موسڵمانەکان سەردانی مزگەوت بکەن و ئێواران لە ماڵەکانیاندا خواردنی گەرم دابینبکەن، ئێمە ئەو ئەرکەیان بۆ جێبەجێدەکەین.


گوتیشی: "پێشبینی دەکەین بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و که‌ره‌نتینەوە 475 ھەزار کەس کارکردنیان لەدەست دابێت".


ھەروەھا بۆ رۆژنامەی ھێڵ، بێڵ دی بیلاسیۆ ئاماژەی بەوە داوە لە ھەفتەی یەکەمدا دەردەکەوێت کە ئایا ئەو 500 ھەزار ژەمە خۆراکە کەمە یان باشە، گوتیشی: ئەگەر زانیمان کەمە ئەوە لە تواناماندایە ئەمە بگەیەنینە ٦٠٠ ھەزار ژەم خواردن.


ئەوەشی خستۆتەڕوو بۆ ھێڵ کە نابێت برسێتی بە ھیچ شێوەیەک لەم مانگەدا ھەبێت. لەبەرئەوەی ماوەیەکە بۆ بیرکردنەوە لە رۆح و باشکردنی خود و پراکتیزەکردنی دەمگرتنەوە لە خواردن لە بەرەبەیانێکی زووەوە تا ئێوارەیەکی درەنگ.


سەرچاوە: K24