یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەبۆنەی (٥٠)سالەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2020 : 14:26:05
قه‌باره‌ی فۆنت

 لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی سالیادی دامەزراندنی دا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكات ئەمەش دەقەكەیەتی :


 


بەناوی خوای گەورەومیھرەبان


بەبۆنەی سالیادی یۆبیلی زێرینی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بەپێویستی دەزانین بەناوی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئایینی ئیسلام لەكوردستان بكەین.


بێگومان دامەزراندنی رێكخراوی یەكێتی زانایان بەرلە(٥٠)سال لەبەرواری (٢١-٩-١٩٧٠) بۆسەرپەرشتیکردنی رەوشی ئایینی ورێکخستنی کاروباری زانایانی ئایینی ئیسلام، لەسنوری دەسەلاتی شۆرشی ئەیلوول، پێویستێكی گرنگ ومێژوویی بوو، کە رۆل وكاریگەرێكی دیاری ھەبووە لەقۆناغەجیاجیاكانی مێژووی رزگاریخوازی گەلەكەمان، لەبەرگریکردن لەپیرۆزییە ئایینی ونەتەوەییەکان وپاراستنی پێكەوەژیان وئاشتی كۆمەلایەتی. لەقۆناغی ئێستاشدا رۆلی دیاریان ھەبووە لەھۆشیاركردنەوەی كۆمەلگە لەخۆپاراستن لەپەتای كۆرۆنا، بۆیە كارەكانیان ھەمیشە جێگەی دەستخۆشی وستایشن .


ئەم یادە بەدەرفەت دەزانین، بۆدووپاتكرنەوەی هەماهەنگی پتری نێوان لیژنەكەمان وسەرجەم دەزگاو دامەزراوە ئاییینیەکانی ھەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەو پرسانەی زەمینەی کارکردنیان هاوبەشەو لە رووی پیشەییەوە پێویستیان بە گەنگەشەو راوێژە.


 


لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان


٢٠/٩/٢٠٢٠