یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا ئەحمەد حسێن نادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان دامەزراوەیی ئایینی و ئیداری پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندىكی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون چەند دامەزراوەیەک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لەبەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێردەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەوقافی قەزای شێخان دەکات    *****    *****   پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا سەردار حسین کۆچی دوایی کرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک لە زانکۆی چەرموو دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری شارەزوور بەسەر دەکاتەوەو رۆڵی زانایان بەرز دەنرخێنێت   
جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2020 : 20:42:32
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌بۆنه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


به‌ڕێز مامۆستا د. عبدالله‌ سه‌عید وه‌یسی؛ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و مامۆستایانی ئایینی خۆشه‌ویست


به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان؛ له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازم.


دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ 21/9/1970 وه‌كو رێكخراوێكی ئایینی و نیشتیمانی و پیشه‌یی؛ زه‌روره‌تێكی گرنگ بوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه‌ له‌ رێنمایی و ئامۆژگاریكردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.


مامۆستایانی ئایینی هه‌میشه‌ گرنگیان داوه‌ به‌ گیانی لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌تكردنه‌وه‌ی بیری توندڕۆیی له‌ ژێر ناوی ئایینی ئیسلامدا و له‌هه‌مان كاتیشدا رۆلێكی گرنگیشیان گێڕاوه‌ له‌ پشتیوانیكردن و سه‌رخستن و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی  تێیدا، هیواخوازین هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ به‌رده‌وامبین.


دووباره‌ پیرۆزبێت ساڵێادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد