یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
لەسەر ئاستی باڵای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوونەویەکی تایبەت بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/02/2021 : 19:50:30
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 15ی2ی2021 لە شاری هەولێرو لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە سەرپەرشتی هەردوو بەرێزان د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بە بەشداری هەریەکە لە بەرێزان بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی یەکێتی زانایان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت و گرنگ بەرێوە چوو.


لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی کردو خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕی.


دواتر تیشکی خستە سەر رۆڵی زانایان و سوپاسی یەکێتی زانایانی کرد لەو خزمەتەی پێشکەشی دەکەن، ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف تەواوکەری یەکترن و گرنگە لەسەر پرسە هاوبەشەکان هەماهەنگ بن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی ئەوقاف کراوە، بۆ ئەوەی بتواندرێ خزمەتی زیاتر لە رووی ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش بکرێت، ئاماژەی بەوەشدا کە پرۆژەی زۆریان هەیەو کاری جددی دەکەن بۆ رێکخستنەوەی وەقف و ئەملاکی مزگەوتەکان و دانانی رێنمایی پێویست بۆ دروستکردنی مزگەوت و بابەتی خوێندنی ئایینی و لەهەوڵدان بۆ کردنەوەی پەیمانگایەکی تایبەت بە خوێندنی ئیسلامی و بایەخدان بە کردنەوەی بنکەی تەحفیزو ئاسانکاری بۆ زانایانی ئایینی، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتی ئەوقاف رێز لە راسپاردەو هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان دەگرێت و هەماهەنگی تەواوی دەبێت.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی پێشوازی گەرمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کردو ئاماژەی بە چەند بابەت و خاڵێکی گرنگ کردو گوتی: وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان وەک دوو دامەزراوەی فەرمین و پێکەوە کاری هاوبەشمان هەیەو گرنگە هاوکارو هەماهەنگ بین لەمەڕ پرسە گرنگەکانی زانایان و رەوشی ئایینی و بەرێوەبردنی مزگەوت و ئەنجامدانی کارو پرۆژەی پیشەیی.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتەکەیدا رۆڵی مزگەوت و زانایانی لە ناو کۆمەڵگەی کوردی بە گرنگ و شانازی وەسف کردو گوتیشی: جێی خۆیەتی هەرچی باشە بکرێت بۆ خزمەتی ئەو بوارەو لەمەشدا بە ئەندازەی هەبوونی هەماهەنگی گەیشتن بە ئامانجەکان ئاسانترە، بۆیە گرنگە ئەو هەماهەنگیە شۆڕبێتەوە خوارێ و لەسەرجەم شارو شوێنەکان راوێژی پێویست هەبێت و ئەرکیشە وەزارەتی ئەوقاف کار بۆ دابینکردنی مافە مەعنەوی و شایستە تایبەتەکانی زانایان بکات و لە چوارچێوەی پێوەرێکی دیار مەسەلەی خۆبەخشانیش لەبەر چاو بگرێت.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: بۆ یەکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی رەوشی وتاری هەیینی ئامادەی هەموو جۆرە پاڵپشتیەکین، بەڵام ناکرێ لە چوارچێوەی فەرزکردن و بەرتەسککردنەوەی بواری گوتاری ئایینی، چونکە وتاری هەیینی لایەنێکی هاریکار بووە لە پرسە ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لە کوردستاندا، هەروەک خزمەتێگی گەورەی لەبواری ئاراستەو رۆشنبیرکردنی خەڵک و کۆمەڵگە هەیە.


لەبەشێکی تری قسەکانی گوتیشی: خوێندنی ئایینی لە کوردستان زەرورەتێکەو پێویستە وەزارەتی ئەوقاف ئاوڕی جددی لێ بداتەوەو بەشێوەیەکی واقعی و مەنتیقی بەرنامەی هەبێت، چونکە قورسکردن و دانانی مەرجی جۆراوجۆر لەجیاتی بابەخدان ئاستەنگ بۆ دۆخەکە دروست دەکات.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتەکەیدا کۆمەڵێک پرسی دیکەی وروژاندو ئاماژەی بە ئەرکی ئایینی و نیشتمانی قۆناغی ئێستاو کاری پێکەوەیی دا، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی جوان و لە چوارچێوەی کاری ئیداری و پیشەیی خزمەتی زیاتر بە دۆخەکەو کوردستان بکەین.


دواتر هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری یەکێتی زانایان و د. احمد شافعی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا وتەیان پێشکەش کردو ئاماژەیان بە کۆمەڵێک خاڵی گرنگ دا.


شایەنی باسە ئەم کۆبوونەوەیە دیدارێکی گرنگی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بوو، کە بە شێوەیەکی تایبەت و تێرو تەسەل گفتوگۆ لە سەر پرس و بابەتە گەرم و هەستیارو پەیوەستەکانی نێوان هەردوولا کراو بەرچاوو روونی و نەخشە رێگایەکی تۆکمەتری بۆ هەنگاوەکانی ئاییندە دیاریکرد.