یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتارخوێنانی ھەولێر كۆدەبێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/09/2021 : 20:11:57
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 5ی9ی2021 بەئامادەبوونی هەردوو بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی لەگەڵ وتارخوێنانی سنووری ئەوقافی ھەولێر کۆبوونەوە.


دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، لەوتەیەکدا بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخێرھاتنی مامۆستایانی وتار خوێن کردو خۆشحاڵی خۆی دەربری بەدیداری مامۆستایان دواتر رۆڵی مامۆستایانی بەڕێزی بەرزنرخاند لە بڵاوکردنەوەی بیری میانرەوی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ھەروەھا جەختی لەپاراستنی یەکریزی تەبایی کۆمەڵایەتی کرد بە خاڵی بەھێزی سەرکەوتنی دانا، دواتر بەناوی حکومەتی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی کرد کە لەکاتی ھاتنی قەیرانەکاندا رۆڵیان ھەبووە لە ئارامی و بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری، لەتەوەرێکی تردا جەختی لە ئایین پەرەوەری و نیشیتمان پەروەری کردەوە ھەروەھا ئاماژەی بەبۆردی وتاری ھەینی کردو رایگەیاند بۆردی وتار لەسەر بنەمای راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری  ساڵی ٢٠١٦دروست بووە، لەبەشێکی وتەکەیدا پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقافی بەرز نرخاند بۆ گەیاندنی پەیامی ئایینی.


دواتر بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەوتەیەکدا پشتیوانی  بۆ ھەنگاوە پر خزمەتەکانی وەزارەت دووپاتکردەوەو سوپاسی زانایانی ئایینی کرد لەهەمبەر ئەو خزمەت و دڵسۆزیەی لەماوەی رابردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە نواندیان، هەورەها باسی لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف كرد كە لەمەڕ خزمەتكردن بە پرۆسەی خزمەتکردنی ئایینی دەکات بۆیە لەقوناغی داھاتوو لەھەموو پرۆژەو بریارەکان پێکەوە دەبین ئەویش بەئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.


هەروەها گوتیشی: ئەرکە هەمووان بە هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەواڵ و زانیاریانە بکەین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە، چونکە زۆر جار زانیاری هەڵە دەوروژێندرێت رەنگە جێی پشت پێ بەستن نەبێ و شیاوی ئەوە نەبێت لەسەر مینبەر باس بکرێت.


لە بەشێکی تری قسەکانی باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردو لەو سۆنگەوە چەند بەرچاو ڕوونیەکی پەیوسەتی دایە وتاربێژان کە بە هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکەن.


شایەنی باسە لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بەشداربووان بە پرسیارو سەرنجی خۆیان دانیشتنەکەیان دەوڵەمەند کردو بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.