یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی حجی جعفر سلێڤانە دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   شاندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان گەشتێکی بەهارە ساز دەکات    *****    *****   چالاکیەکانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە  شاندێکی مەدرەسەی ئاینی شقلاوە دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی سەردانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2021 : 10:06:25
قه‌باره‌ی فۆنت

 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) سورة الأنبياء:107


بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوود پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.


مانگی مەولوودو یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات، بۆیەش ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌، به‌خێرو ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات، پێشوازی ئەم یادە دەکەن.


ئێمه‌ له‌ قوناغێك داین پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ژیان و ئه‌زموون‌و مێژووی سه‌روه‌رمان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌به‌هاو رەوشتە باڵاكان‌و هەنگاوە مرۆییه‌ گرنگه‌كان دانه‌بڕێین‌و، په‌ره‌ به‌ پێشكه‌وتن‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و هاوكاری‌و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن‌و رێزگرتنی یه‌كتر بده‌ین.


هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌ پيرۆزەدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌‌و وه‌ك ئه‌ركێكی  ئیسلامی و ئینسانی‌ بایه‌خی زیاترو هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین‌و ئاكارو ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، گرنگه‌ زانستیانه‌و بە تێگەیشتنی دروست زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته‌ بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌‌و لێبورده‌یی‌و مه‌رحه‌مه‌ت‌و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشان بده‌ین.


جارێكی تر ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره‌ ئه‌م یاده‌ بكاته‌ مایه‌ی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کوردو كوردستان.


                                        


مه‌كته‌بی ته‌نفیزی


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


 


11ى رەبيعى یه‌‌كه‌مى 1443 كۆچى


17ی تشرينى یه‌‌كه‌مى 2021 زايینى