یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/05/2022 : 14:05:28
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 23ی5ی2022 شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیان کردو بەگەرمیەوە لە لایەن بەرێز د. پشتیوان سادق وەزری ئەوقاف و کاروباری ئایین و بەرێوەبەری گشتی و راوێژکارو ستافی دیوانی وەزارەت پێشوازی کران.


ئامانج لەم دانیشتە گەنگەشەو تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ و پێویست و هەنوکەیی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و کاروباری مزگەوتەکان و زانایانی ئایینی و بابەتی وەقف و یەکخستن و باشکردنی بەرێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی مزگەوتەکان و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بوو، کە هەردوولا هاوکارو هەماهەنگ و هاوڕا بوون لەسەر کار بۆ کردن و جێبەجێ کردنی.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژە بەوە کرد، کە یەکێتی زانایان هەوڵی جددی داوە بۆ دانانی نەخشە رێ و پرۆژە پێشنیارێک کە خزمەت بە دۆخی ئایینی و نیشتمانی کوردستان دەکات و هۆکارە بۆ چارەسەری زۆرێک لە گرفت و ئاریشەکان و پاڵپشت و هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ سەقامگیری کۆمەڵگە، هەروەها گوتیشی: یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف یەک ئامانجیان هەیە کە خۆی لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و بەرەو پێشبردنی رەوشی مزگەوتەکان دەبینێتەوە، لەم پێناوەش یەکێتی زانایان پاڵپشت و هەماهەنگی تەواوی دەبێت لەگەڵ وەزراەتی ئەوقاف  بۆ جێبەجێ کردنی هەنگاوەکان.


دواتر رێزدار د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی یەکێتی زانایانی کردو رایگەیاند: مەبەستی ئێمە خزمەتکردنی هەردوو ئاستی ئایینی و نەتەوەییەو ئەرکە هەمووان لە ئاستی بەرپرسیارێتی و بەرێوەبردنی هەنگاوەکان هەماهەنگ بین و بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرین، هەروەها چەند بابەتێکی تری گرنگی وروژاندو دوا پێشهات و هەنگاوەکانی وەزارەتی ئەوقافی لەبەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و بواری مزگەوتەکان و پرسی وەقف لەهەرێمی کوردستان خستە ڕوو.


شایەنی باسە دواتر بەشێک لە بەشداربووان تایبەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوە تەوەری کۆبوونەوەکەیان فراوان کردو گفتوگۆی تێرو تەسەل لەبارەی پرسەکانەوە کراو، هەر لەو سۆنگەوە چەند هەنگاوێکی هاوبەش و پەیوەست بە ناوەرۆکی تەوەری کۆبوونەوەکە بڕیاری لەسەر درا.