یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نەجەف بەشداری کۆنگرەی (ئازادی بیروڕاو پێکەوەژیانی هاوبەش) دەکات    *****    *****   بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا    *****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات   
یەکێتی زانایان و ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی ئیمزا دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/07/2022 : 15:26:05
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 14ی7ی2022 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز د. محمد عەجان ئەمینداری گشتی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف و شاندێکی یاوەری کرد.


سەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان، پوختەیەکی لە مێژوو و مەهامی یەکێتی زانایان و رۆڵ و کاریگەری زانایانی کورد لە بزاڤی ئایینی و رۆشنبیری و هزری و نەتەوەیی باس کرد، کە هەمیشە لە رووی خزمەتی ئایینی و پەیامی میانڕەوی و هەستی مرۆڤدۆستیەوە خزمەتی گەورەیان پێشکەش بە جیهانی ئیسلامی بە گشتی و کۆمەڵگەی کوردی بەتایبەتی کردووە، هەروەها باسی لە پەیوەندی و هەماهەنگی یەکێتی زانایان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ناوەندە زانستی و ئایینیەکانی جیهانی ئیسلامی کردو رۆڵی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەووفی لە خزمەتکردن بەرز نرخاند.


دواتر بەرێز د. محمد عەجان سەرۆکی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف لە پەیامێکدا سۆپاسی پێشوازی گەرم و هەڵوێستی بەرزی یەکێتی زانایان لە کوردستان کردو ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی زانایانی کورد لە خزمەتکردنی کاروانی گەورە زانایانی و زانست و شارستانیەتی ئیسلامی داو، رایگەیاند کە یەکێتی زانایان دامەزراوەیەکی کاراو رێز لێگیراوە لەجیهانی ئیسلامی و ئێمە لەلایەن خۆمانەوە بە گرنگ و گەورە لێی دەڕوانین، بەتایبەت لە بڵاوکردنەوەی گوتارو پەیام و بیری میانڕەوی و لەبەرچاوگرتنی خاڵی هاوبەش و بنەمای لێکتێگەیشتن و مرۆڤدۆستی و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی.


دواتر هەردوولا بە ئامانجی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی و خزمەتی پتری زانایان و ئالوگؤڕی زانستی و مەعریفی و بەرەو پێشبردنی دۆخی ئێستای موسڵمانان و سازکردنی کۆنفرانستی زانستی و نێودەوڵەتی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و هزری میانڕەوی و بایەخدان بە بەها ئینسانیەکان و پاراستنی کلتوری ئیسلامی و رێبازی گەورە زانایان و پێشهاتە فیقهیەکان و کردنەوەی خولی ئەکادیمی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و زانستی ئەندامان و سوود وەرگرتن لە تەجرەبەی وڵاتی دیکەی جیهانی ئیسلامی و ناساندنی رووی جوانی دینداری هەرێمی کوردستان بە دەرەوەو بەرچاوخستنی ئاستی خزمەت و زانستی مەلای کورد، رێککەوتنی لێکتێگەیشتن و زانستی لە نێوانیان ئیمزا کردو بەپێی ئەم رێکەوتنەش لەمەودوا هەردوولا هەماهەنگی و کاری هاوبەش و ستراتیژییان دەبێت.


شایەنی باسە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف دامەزراوەیەکی فەرمی و دانپێنراوەو بارەگای سەرەکی لە وڵاتی بەریتانیاو بارەگای دووەمیان لە وڵاتی تورکیاو لەچەندین وڵاتی تریش ئۆفیسی کارکردنیان هەیە، تا ئێستا رێکەوتنی پیشەیی و هەماهەنگی لەگەڵ 29 زانکۆو ناوەندی زانستی و مەعریفی لە جیهانی ئیسلامی هەیەو چەندین کۆنگرەو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر پرسە گرنگ و هاوچەرخ و زانستیەکان بەستووەو لەچەندین بواری ئایینی و فکری و رۆشنبیری خزمەتێکی بەرچاوی هەیە.


لەکۆبوونەوەکە هەریەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن موفتی و د. عومەر مرۆ، و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا عزیز خەزنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتواو مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان ئامادەی مەراسیمی واژۆ کردنی یاداشتنامەکە بوون.