یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ دەزگای گوڵان گەنگەشەی چەند پرسێکی گرنگ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2023 : 21:38:02
قه‌باره‌ی فۆنت

 ئه‌مڕۆ 9ی1ی2023 به‌ڕێز د.عبدالله مەلا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كتێیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ یاوه‌ریی مەلا عبدالله شێركاوه‌یی ئه‌ندامی مەکتەبی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ده‌زگای گوڵانیان كرد و له‌لایه‌ن بەرێز فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گوڵان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای دەستخۆشی لە کارو هەنگاوەکانی دەزگای گوڵان بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دوایی کە بەردەوام هەوڵدەدات رۆڵی زانایانی ئایینی لەرێی دیمانەو هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانیان و بەستنەوەی هەردوو شاباڵی ئایینی و نەتەوەیی بەرچاوو بخات، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی لە پرسی برەودان بە پاراستنی بەهاکان و رۆڵی زانایان و گیانی میانڕەوی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کردەوە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز فەرهاد محەمەد سەرۆکی دەزگای گوڵان وێرای پیشاندانی ستایشی خۆی بۆ ئه‌و پاڵپشتی و پشتگیریی و پەیامە گرنگانەی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لەخزمەتی کوردستان و رەوشی ئەمنی و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان، له‌ هه‌ماندا ئاماده‌باشیی ده‌زگای گوڵانیشی پیشاندا كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان مینه‌رێكی كراوه‌ بێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی زانایانی ئیسلامی له‌ كوردستاندا.