یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پەیامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر زەنگڵ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە  (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا و جۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) دەکات    *****    *****   لەسەر کارێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رەچاوکردنی رێکاری شەرعی گۆڕستانەکان نوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله ى دێرێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافەکانی بادینان کۆدەبێتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا رسولی نورەدینی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر رۆڵی زانایان و پرسە هەنوکەییەکان بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بەدواداچوونی ورد بۆ کێشەی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی عومەر عەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک پێشکەش دەکات   
د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2024 : 16:30:59
قه‌باره‌ی فۆنت

نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە. گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، بۆ ئاسانکردنی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، ئافرەتان دەتوانن لەبری زێڕ داوای ئامێرێكی نێو ماڵ یان قورئانێک بکەن.


د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مارەیی مافێکی شەرعیی ئافرەتانە و سوننەت وایە لە مەجلیسی ماربڕیندا باس بکرێت، بەڵام لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە، واتە ئەندازەی مارەییەکە هەر چەندێک بێت ئاساییە".


لە هەرێمی کوردستان وەک نەریتێک زێڕ دیاریکراوە بۆ مارەیی. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت، "لە شەرعدا هیچ شتێک دیاری نەکراوە، بەڵکو هەر شتێک گونجاو و بەسوود بێت ئاسایی و شەرعییە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندی هەردوولا لەسەر چی و چەند رێکدەکەون".


گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەڵێت، "بەخێرترین مارەیی ئەوەیە کەم بێت".


عەبدوڵڵا شێرکاوەیی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئایینی ئیسلامدا هانی ئەوە دراوە ئاسانکاری بۆ پڕۆسەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی بکرێت؛ گوتیشی، "کچان دەتوانن لەجیاتی زێڕ، شتی دیکە داوا بکەن، بەتایبەت کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووە. بەگوێرەی شەریعەت، ئاساییە قورئان یان بڕێک پارە یان گەشتێکی عومرە یان ئامێر و کەرەستەی نێوماڵ یان هەر شتێکی دیکە بکەنە مارەیی. ئافرەتەکەش دەتوانێت هیچ مارەییەک وەرنەگرێت".


https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/021120247


http://www.zanayan.org/articles.php?id=2059&eid=302