ئەمرۆ 12ی2ی2025 بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی تەنفیز یەکێتی زانایان؛ کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە بارەگای سەرەکی لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.
سەرەتای کۆبوونەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرنامەی کۆبوونەوەی خستە ڕوو، تیشکی خستە سەر دوا پەرەسەندەکانی دۆخی ئێستاو چەند هەنگاوێکی پیشەیی یەکێتی زانایان و رەوشی ئایینی و چەند پرسێکی ناوخۆیی شرۆڤەو گەنگەشە کرد.
پاشان لە گفتوگۆیەکی کراوەدا تیشک خرایە سەر هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەیی و پیشەییەکانی یەکێتی زانایان و بەرێوەچوونی کارەکان و رەوشی خوێندنی ئایینی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفت و بەربەستەکان، تایبەت لە بواری فەتواو لە بارەی پرسی فەتواو کاروچالاکیەکان و بەرنامەی چاپکردنی سەرجەم فەتواکان گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان یەکێتی زانایان و دام و دەگاکان بەتایبەت وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەی رێکخراوەیی و پەیوەست بە ئامادەکاری پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و کاروباری لقەکان و پێکەوەیی پتر لەپێناو کارکردن و خزمەتی پەیامی ئیسلام و زانایانی بەرێزی ئایینی تاوتوێ کرا، هەر لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی قسەو سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەسەر پرسەکان و دوا پێشهات و رووداو و کارو چالاکیەکان خستە ڕوو.