ئەمرۆ 7ی10ی2025 بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز دکتۆر دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ بە مەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی جەژنی نەتەوەی تورکمان سەردانی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی لە شاری هەولێر کرد.
لە دانیشتنێکدا وێڕای پیرۆزبایی و تەئکید کردنەوە لە پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان، باس لە رۆڵی گرنگی زانایان لە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کرا.