یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی رەزا لە گوندی عارەب کەند کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانی مەسیحی دەکات و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا إلياس هەورامی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قوبانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمێکی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا موسى بیارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی وەرگرتنی قوتابیانی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات   
ئەمریکا - سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری 33یەمین سیمپۆزیۆمی ساڵانەی ئایین و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2025 : 11:37:43
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژی 5-7ی10ی2025 بەرێز د.بدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان لە 32یەمین سیمپۆزیومی ساڵانەی ئایین و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئەمەریکا بەشداری لە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی ئازادی ئایینی لە جیهانی ئیسلامی کردو باس لە "ئازادیی ئایینی لە شەریعەتی ئیسلامیدا" کرد.


 سیمپۆزیۆمەکە لە لایەن زانکۆی بریغهام یۆنغ لە ویلایەتی یوتا بە بەشداری پتر لە 100 شاند لە 54 وڵاتی جیهانی بەناونیشانی (ئایین و یاسا نێودەوڵەتییەکان) کە چەندین کەسایەتیی ئایینی و توێژەر لە سەرانسەری جیهان بەشدارن و باس لە ئازادی ئایینی و ئاڵنگارییەکانی بەردەمی دەکەن لە وڵاتانی جیهاندا بەرێوە چوو.


لەم سیمپۆزیۆمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان بە وتارێک بەشداری کردو ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان پشتیوانی بەپێی پرەنسیپی ئیسلام پشتیوانی لە ئازادی لە ئاییندا دەکات، هەرێمی کوردستانە یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرینەی ئایینی ئیسلامی تێدایە، بەڵام هەموو ئایینەکانی دیکە لەو ناوچەیە بەیەکەوە دەژین و بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕێگەی بە ئازادی فرەئایینی داوە، هاوکات چەندین یاسایی پەیوەست بە فرەئایینی دەرکردووە، ئەمەش هەرێمی کوردستان لە عێراق جیا دەکاتەوە، گوتیشی: ئەمە لەسەر میراتی کولتووری و کۆمەڵایەتیی گەلی کورد و لێبوردەیی دامەزراوە، لە مێژووی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کاتێک مزگەوت شوێنی حەوانەوەی ئەو کەسانە نەبووە، کە موسڵمان نەبوونە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ مزگەوتەکان شوێنی حەوانەوەی ئەو کەسانە بوون، هەروەها بەهەمانشێوە پێشمەرگە چۆن بەرگری لە موسڵمانان کرد، ئەوهاش بەرگری لە کریستیان و ئێزدییەکان کرد.


هەروەها گوتی: هەرێمی کوردستان یەکێکە لە سەلامەترین ناوچەکان بۆ فرە پێکهاتەیی و فرەئایینی لە تەواو ناوچەکانی دیکە، هاوکات ئاماژەی بە یاسایەکی هەرێمی کوردستان دا گوتی: لە هەموو دامەزراوە حکوومی و ناحکوومییەکان، وشە" کەمینی ئایینی" قەدەغە کراوە، ئەمەش لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان %90 مووسڵمان و نزیکەی هەشت ئاینیی دیکەی وەک، ئێزدی، کریستیانی، کاکەی، فەیلی، شەبەک، زەردەشتی کە بە فەرمی دانییان پێ نراوە، کە هەموویان کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستانیان پێک هێناوە.


سەرۆکی یەکێتیی زانایان ئاماژەشی دا: لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی ئەوقافمان هەیە، نەوەک وەزارەتی کاروباری ئایینی ئیسلام، لە کاتێکدا زۆرینەی مووسڵمانن، هەروەها یاسایەکمان هەیە بۆ پاراستنی مافی فرەپێکهاتەکان.هەروەها کاتێک کریستیانەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق لەلایەن داعشەوە هێرشیان کرایە سەر و ئاوارەبوون، هەرێمی کوردستان دەرگای بە ڕووی ئەواندا کردەوە، بووە پەناگەیەکی سەلامەت بۆ ئەوان.


لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتیشی: کاتێک ئەو ستەمەی داعش بەرانبەر بە کریستیان و ئێزدییەکانی کرد، هەرێمی کوردستان دەرگەی بەڕووی ئەواندا کردەوە، تەنانەت لە مێژووی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کاتێک مزگەوت شوێنی حەوانەوەی ئەو کەسانە نەبووە، کە موسڵمان نەبوونە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ مزگەوتەکان بوونە شوێنی حەوانەوەی ئەو کەسانە، بەهەمانشێوە پێشمەرگە چۆن بەرگری لە موسڵمانان کرد، ئەوهاش بەرگری لە کریستیان و ئێزدییەکان کرد.


دەشڵێت: لە هەرێمی کوردستان هەرکەسێک وتاری توندوتیژی دژ بە ئایینەکان بڵاو بکاتەوە، ئەوا بەگوێرەی یاسا سزا دەدرێت، دەبێت ئەوەشمان لە بیر نەچێت، کە کۆڵەکەی پاراستنی ئازادی ئایینی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانییە. هاوکات ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەبەرەی مرۆڤایەتین و دەبێت خۆشەویستی و برایەتی لەنێوان گەلان بڵاوبکەینەوە، هەروەها لە چەندین شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان منارەی مزگەوت و کلێسا بەرامبەر یەکترن و هەرکەسێک پەرستشی خۆی دەکات.


لەبارەی ئازادی لە ئایینی ئیسلامدا  گوتی: ئازادی ئایینی لەوەی مرۆڤ ویستی و کردەوەکانی خۆی هەڵبژێرێت بەبێ ئەوەی بە زۆر بەسەریدا سەپێنرابێت و مافی کەسانی دیکە بخوات و ڕێز لە مافە گشتییەکان بگرێت، هاوکات نابێت ئازادی ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سیستەمی گشتی و تاکی مرۆڤ.


ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئاینی ئیسلام لە ئایینەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، باوەڕی موسڵمانانەی بە خودا، کە کۆڵەکەی ئایینی ئیسلامە، چ بەشێوەی فەلسەفە بێت یان کردەیی، هاوکات ئایین لە تێڕوانینی ئیسلام بریتییە لە چەند بیر و ڕەوشت و یاسایەک کە خودا دای ناوە، بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی و بەدیهێنانی خواستەکانی مرۆڤ. هەروەک لە ئایینی ئیسلام تاک لە دەربڕینی بیروباوەڕی ئایینی خۆیان ئازادن، هاوکات زۆرکردنی لە گۆڕینی ئایین نییە، ئەمەش واتە ئایینی ئیسلام ڕێز لە هەموو ئایینەکانی دیکە دەگرێت و ڕێگە بە پێکەوە ژیانی فرە پێکهاتە و فرەئایینی لە یەک وڵات و ناوچە دەدات.