ئەمرۆ 14ی10ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری بادینان و زێباری و ئەندامی لقی موسڵی یەکێتی زانایان و باوکی بەرێز شێخ ئوسامە کارگێڕی لقی موسڵ مامۆستا شێخ رقیب شێخ عبدالله الهلوری زێباری كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا شێخ رقیب شێخ عبدالله زێباری
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و ئەندامی لقی موسڵی یەکێتی زانایان (مامۆستا مەلا شێخ رقیب شێخ عبدالله زێباری)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا شێخ رقیب کەسایەتیەکی دیاری عەشیرەتی زێباری و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، لەرووی خزمەتی پیشەیی وێڕای کاری مەلایەتی لەبواری خزمەتی یەکێتی زانایان ساڵانێکە بە دڵسۆزی کاری کردووەو لە لقی موسڵی یەکێتی زانایان رۆڵی دیار بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی موسڵی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی10ی2025