بەیانی ئەمرۆ 4ي11ي2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری سلێمانی؛ مامۆستا مەلا عبدالله سەعید دێرێیی ناسراو بە مەلا عبدالله هەنجیرەکە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالله سەعید دێرێیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عبدالله سەعید دێرێیی)مان پێگه‌یشت، کە دوای بریندار بوونی بە رووداوی هاتوچۆ بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، هەمیشە لە بواری تەدریس و خزمەت بە گوتاری میانڕەوی و پەیامی مزگەوت جێدەستی دیار بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی11ی2025