یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/02/2026 : 15:52:57
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ راگەیاند، کە لێرەدا پوختەی فەتواکەو رێژەو ئەندازەی دیاریکراو دەخەینە ڕوو:


١- نيسابى (زەکاتی پارە) بۆ ئەم ساڵ بریتییە لە: (٣) ملیون دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی لە سەدا دوو و نیو(2.5 %) لێ بدات، واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥) هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).


٢- نیسابی (زەکاتی زیو) بریتییە لە: (٢٠٠) دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لە سەدا دوو و نیو (2.5 %) زەکاتی لێ بدات.


٣- نیسابی (زەکاتی زێڕ) بریتییە لە (٢٠) مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ بوو، (یەک) مسقاڵ واجبە.


٤- نیسابی (زەکاتی خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە (٢٠٠) دووسەد مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لەسەدا دوو و نیوی(2.5 %) لێ بدات.


٥- زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەم ساڵ، ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.


٦- (فیدیە)ی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەم ساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی. 


 


ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان


٢ رەمەزان ١٤٤٧ک