یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی به‌شداریكردن له‌ كۆمپانیای سیلوانا دایمۆند روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/06/2021 : 14:46:59
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی به‌شداری كردن له‌ كۆمپانیای سیلوانا‌ دایمۆند، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رواری: 4 ذی القعدة‌ 1442ه به‌رانبه‌ر 15/ حوزه‌یران/2021م  به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌:

پێناسه‌:

كۆمپانیای سیلوانا دایمۆند كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئاژه‌ڵی و كشتوكاڵی و هتد .. ده‌رگای وه‌به‌رهێنانی واڵا كردووه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ پشك و دراوی كۆمپانیای ژماره‌یی  نوێ به‌ ناوی (گۆگڵ كۆین).

شێوازی وه‌به‌رهێنان تیایدا:

هاوڵاتی بڕێك پاره‌ ده‌دات بۆ كڕینی پشك له‌ كۆمپانیا كه‌ كه‌مترینیان (500) یۆرۆیه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات تا 2027 تا بتوانێت پشك بفرۆشێت ، ئه‌م ماوه‌یه‌ش ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ نێوان هاوڵاتی و كۆمپانیا سیسته‌می تۆڕ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بتوانێت سێ كه‌س ڕابكێشێت پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی (90) ڕۆژ كۆتایی پێ بێت كۆمپانیا موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی جێگیری پێ ده‌دات بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ، موچه‌كه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به‌ ( %7 ) تا ( %10 ) له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌شدار بوو داویه‌ته‌ كۆمپانیا بۆ وه‌به‌رهێنان... هتد.

شایه‌نی باسه‌: كۆمپانیا گرنتی ده‌داته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ی كه‌م ناكات و وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و بواری به‌رهه‌مهێنان زۆر دیار نییه‌ و زۆریش قورسه‌ به‌ دوادا چوونی بۆ بكرێت. هه‌روه‌ها دیاریش نییه‌ سه‌همه‌كان تێكه‌ڵاو ده‌كرێت به‌ سه‌همی ناشه‌رعی یاخود نا، وه‌ك ڕیبا به‌ نمونه‌.

حوكمی شه‌رعی:  پاش تاوتوێكردن و لێكدانه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجومه‌ی باڵای فەتوا رایده‌گه‌ێنێت كه‌ به‌شداری كردن له‌و كۆمپانیایه‌ حه‌رامه‌ له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

1. به‌رهه‌مهێنان به‌ دراوی ژماره‌یی كه‌ كۆمپانیای تایبه‌ت ده‌ری ده‌كات به‌ نێوی (گۆگل كۆین) به‌رهه‌مهێنانێكی حه‌رامه‌ و به‌ هۆی بوونی نادیاری (الغرر) و پێچه‌وانه‌یشه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانی مامه‌ڵه‌كان له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ داهاتوێكی نادیاره‌وه‌ هه‌یه‌ و هیچ زه‌مانێكیش نییه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دراوه‌كه‌ له‌ كاتی فه‌وتان، و پێشتریش ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ فه‌توای ژماره‌ (207) له‌ به‌رواری 23/ 6/2020 م بڕیاری له‌ سه‌ر حه‌رام بوونی مامه‌ڵه‌ كردن به‌و جۆره‌ دراوانه‌ داوه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ری.

2. سیسته‌می تۆڕی (الشبكی) حه‌رامه‌ و پێشتریش ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ به‌رواری 30/4/2019 م بڕیاری له‌ سه‌ر حه‌رام بوونی داوه‌ .

3. زه‌مانه‌ت كردنی سه‌رمایه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ شه‌راكه‌ته‌كه‌ تێك ده‌دات و حه‌رامی ده‌كات، چونكه‌ وای لێدێت پاره‌كه‌ ده‌بێت به‌ قه‌رز نه‌ك شه‌راكه‌ت، هه‌ركاتێكیش بوو به‌ قه‌رز ئه‌وه‌ قازانجه‌كه‌ی ده‌بێته‌ قازانجێكی ڕیبه‌وی چونكه‌ قازانجی پاره‌ قه‌رزه‌كه‌یه‌.

4. هه‌ركاتێك به‌شداربوو بیهه‌وێت پاره‌كه‌ت ڕابكێشیته‌وه‌ ئه‌وا بۆی هه‌یه‌، به‌ڵام ئایكۆنه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانت ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی فاسیده‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌دا.

5. تێکه‌ڵاو كردنی پشكی حه‌ڵاڵ و پشكی حه‌رام پێكه‌وه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا دروست نییه‌.

6. كۆمپانیا به‌ به‌شدار بوو ده‌ڵێت: ئیشی ئێمه‌ زه‌ره‌ری تیادا نییه‌ و ته‌نها قازانجه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان به‌ قه‌رز له‌ هاوڵاتی وه‌رگرتووه‌ و بۆ خۆیان ئیشی پێ ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌ قازانجە‌‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتی كه‌ گوایه‌ ئه‌وه‌ قازانجی پاره‌كه‌ هه‌ر كاتێك به‌شدار بوو داوای بكاته‌وه‌ پێی ده‌ده‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا پێویسته‌ له‌ گرێبه‌ستی شه‌راكه‌تدا قازانج و زه‌ره‌ر به‌ هاوبه‌شی بێت..

- والله تعالی أعلم-

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

4 ذی القعدة 21432ه=: 15/ حوزیران /2021م=  25 /جۆزه‌ردان 2722ك