یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی وه‌رگرتنی كرێی ده‌ڵاڵی له‌كڕیارو فرۆشیارو زیاتر له‌ ئه‌ندازه‌ی یاسایی روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/01/2025 : 23:03:44
قه‌باره‌ی فۆنت

...

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن نوسیگه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێ نوسینگه‌كان كرێی ده‌ڵاڵی زیاتر له‌ ئه‌ندازه‌ی یاسایی له‌ كڕیار و فرۆشیار وه‌رده‌گرن، یان جاری وا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك ڕێكده‌كه‌ون و له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زیاتر وه‌رده‌گرن؟

ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری: 24/12/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌:

دروست نییه‌ كرێی ده‌ڵاڵی زیاتر له‌ ڕێژه‌ی یاسایی له‌ كڕیار یان فرۆشیار وه‌ربگیرێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ڕێژه‌ زیاده‌یه‌ حه‌رام ده‌بێت، چونكه‌ پابه‌ند بوون به‌ یاسا به‌ركاره‌كان به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بن و قازانجی گشتی به‌دیبهێنن واجبێكی شه‌رعییه‌، وه‌ك شیخی ئیبن حجر ده‌فه‌رموێ: " تجب گاعه‌ الإمام فی أمره ونهیه ما لم یخالف الشرع" تحفه‌ المحتاج 3/71، و هه‌روه‌ها خه‌تیبی شیربینی ده‌فه‌رموێ: " تجب گاعه‌ الإمام وإن كان جائرا فیما یجوز من أمره ونهیه" مغنی المحتاج 5/425.

هه‌روه‌ها دروست نییه‌ له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زیاتر وه‌ربگیرێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ غه‌ش و خیانه‌ت كردن، مه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌بێ ئیحراج كردن و به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن بێت.

هه‌روه‌ها وا باشتره‌ كرێی ده‌ڵاڵی ته‌نها له‌ لایه‌نی فرۆشیار وه‌ربگیرێ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌فه‌رموون: وه‌رگرتنی كرێی ده‌ڵاڵی دروست نییه‌ له‌ كه‌سی (کڕیار) وه‌ربگیرێت مه‌گه‌ر به‌ ئاره‌زووی خۆی بێت ئه‌وكات ئاساییه‌.

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

21/ رجب/1446ه = 21/1/2025م = 1/رێبه‌ندان 2724ك