قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی شووقه‌و موڵك له‌و شاره تازانه‌ی كه دروست ده‌كرێن، كه هێشتا وه‌ریان نه‌گرتووه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان هه‌ر ده‌ست به دروستكردنی نه‌كراوه و ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی هه‌یه، یان ده‌ستپێكراوه به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه و وه‌رینه‌گرتووه، كه له ئێستادا بووه‌ته دیارده‌و چه‌ندین ده‌ست ده‌كات پێش – قبض- وەرگرتنی.. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 1/7/2025ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
1ـ فرۆشتنه‌وه‌ی شوققه‌و خانووبه‌ره پێش وه‌رگرتنی(قبض) دروست نییه، چونكه فرۆشتنی هیچ كاڵایه‌ك پێش وه‌رگرتنی دروست نییه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « إذا اشتريت شيئا فلا تبعه حتى تقبضه» أخرجه الإمام أحمد برقم : 15351 عن حكيم بن حزام.
2ـ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به‌هه‌یكه‌ل دروسته به شێوازی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌لگرتن(رفع الید) له‌و مافه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌و هه‌یكه‌له‌دا له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كدا واز له هه‌یكه‌له‌كه بهێنێ.
3ـ ئه‌و شوققه‌و خانووانه‌ی كه ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه و هێشتا دروست نه‌كراون كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م دروسته به شێوه‌ی (بیع الإستصناع ) له‌سه‌ر رای به‌شێك له زانایان، به‌ڵام فرۆشتنه‌وه‌یان پێش ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه‌و حه‌رامه.
بۆیه پێویسته موسوڵمانان خۆیان بپارێزن له مامه‌ڵه‌كردن به‌و شوققه‌و خانووانه‌ی كه ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته مایه‌ی چه‌ندین گرفتی شه‌رعی و یاسایی و هه‌ندێك جار فێڵ و ناڕاستیش له‌م كاره‌دا ڕوده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی عه‌قارات كه یه‌ك شوققه چه‌ند خاوه‌نی هه‌بوو و چه‌ندین جار فراشرا بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕه‌سه‌ن و یه‌كه‌م جاری ئاگادار بووبێت، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ده‌بێته مایه‌ی مایه‌پووچ بوونی ئه‌و كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌دستن و له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، مه‌علومه له شه‌رعدا كه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ر بكێشێت بۆ زه‌ره‌ردان یان زه‌ره‌ركردن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نادروسته له‌به‌ر فه‌رموده‌ی : " لا ضرر ولا ضرار". أخرجه الطبراني في المعجم الأوسط (1/90) عن عائشة -رضي الله عنها-.
والله تعالى أعلم
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
6/ محرم/1447ه = 1/7/2025م = 10/پوشپه‌ڕ 2725ك