قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و هاوڵاتیانی به‌ڕێز داوایان كرد، كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی ئاهه‌نگی مه‌ولودنامه له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه روون بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌ن له كوردستان له دانیشتی خۆیدا له رۆژی سێشه‌ممه (3 ره‌بیعی یه‌كه‌می 1447ك= 26ـ8ـ2025ز) دوای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی گه‌رمی له موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان به تایبه‌ت كرد به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی پڕ شكۆی هاتنه دونیای فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی محمد المصطفى (صلی الله علیه وسلم)، به كۆی ده‌نگ ئه‌م فه‌توایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م:
كاری پڕ به‌ها و پیرۆزی مه‌ولودنامه‌ی پێشه‌وامان حه‌زره‌تی محمد(صلی الله علیه وسلم) كه ساڵانه له نێو مزگه‌وت و ناوه‌نده ئه‌كادیمی وكۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و ماڵه‌كانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت عورفێكی شه‌رعی جوانه‌و كارێكی له‌مێژینه‌و شایسته‌و شه‌رعییه، بۆیه پێویسته موسڵمانان به گشتی و مامۆستایانی پایه‌به‌رزی ئیسلام و واریسانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره (صلی الله علیه وسلم) به تایبه‌ت گرنگی باشی پێبده‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و ئاماده‌ی ببن و به پێی توانا درێغی نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه به كورتی:
1ـ مه‌ولودنامه بریتییه له باسكردنی ژیانی پڕ سه‌روه‌ری پیغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) بێگومان باسی ژیان و چیرۆكی پێغه‌مبه‌رانیش(علیهم الصلاه والسلام) ده‌بێته مایه‌ی ئارامی دڵان و جێگیریی ئیمان وه‌ك له قورئاندا هاتووه: {وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ} (سورة هود: 120). به تایبه‌ت به‌سه‌رهات و ژیانی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران (صلی الله علیه وسلم).
2ـ ده‌ربڕینی خۆشی و فه‌ره‌حناكی به هاتنه دونیای پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) كه به‌شێكی گرنگی مه‌ولودنامه‌یه، خۆی له خۆیدا جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خودایه كه ئه‌مری كردووه به موسڵمانان كه خۆشحاڵ ببن به ره‌حمه‌تی خودا وه‌ك ده‌فه‌موێت: {قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا}(سورة يونس: من الآية 58)، ئیمامی ڕازی له ته‌فسیره‌كه‌یدا(10/156) ده‌فه‌رموێت (وَبِرَحْمَتِهِ) مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ره، بێجگه له‌وه‌ی كه گومان له‌وه‌دا نییه رسول الله (صلی الله علیه وسلم) به ده‌قی ئایه‌تی: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ}(سورة الأنبياء: 107)، یه‌ك پارچه ڕه‌حمه‌تی خودایه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
3ـ مه‌ولودنامه وه‌سیله‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ زیاتر ئاشنابوون و ناسین و ناساندنی كه‌سایه‌تی به‌رزی حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، چونكه نه‌ناسینی وه‌ك پێویست سه‌رده‌كێشێت بۆ كزباوه‌ڕی و ته‌نانه‌ت ئینكاریكردنی پێغه‌مبه‌رایه‌تیشی(صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌وه‌ش كوفره، وه‌ك قورئان باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: كافران به هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌یانده‌ناسی بڕوایان پێ نه‌هێنا و ئینكارییان ده‌كرد: {أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ}(سورة المؤمنون: 69).
4ـ هاتنه‌دونیای حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی خودایه كه پێویسته سوپاسی خودای به‌رده‌وام له‌سه‌ر بكه‌ین، كاری مه‌ولودنامه‌یش به‌شێكی گرنگی بریتییه له‌و سوپاسگوزاریه له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خودا (جل جلاله)، ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریش به ده‌قی قورئان فه‌رمانی پێكراوه له‌وانه‌ش ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی: {وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ}(سورة الضحى: 1)، { فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ}(سورة الأعراف من الآية: 69).
5ـ رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاه والسلام) به‌گشتی و پێغه‌مبه‌ری خۆمان(صلی الله علیه وسلم) به تایبه‌ت، له گرنگترین روداوی رۆژگاره‌كانه، كه خودا فه‌رمانی كردووه به یادكردنه‌وه‌یان به ئایه‌تی پیرۆزی: {وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ }(سورة إبراهيم: 5). هه‌ر بۆیه خودا به سه‌راحه‌ت رۆژی له‌دایكبوونی دووان له پێغه‌مبه‌رانی خۆی دیاری كردووه، كه بریتین له حه‌زره‌تی یه‌حیا(علیه السلام): {وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا} (مریم: 15) و حه‌زره‌تی عیسا(علیه السلام): {وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّ} (سورة مریم: 33). بێگومان بۆ ئه‌و گرنگیدانه پێغه‌مبه‌ر ئیسلام(صلی الله علیه وسلم) له پێشتره، چونكه سه‌ردارو خاته‌می هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه(علیهم الصلاه والسلام). هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یشه كه پێغه‌مبه‌ری خوامان (صلی الله علیه وسلم) به راشكاوی ئاماژه‌ی به رۆژی له‌دایكبوونی خۆی كردووه، وه‌ك له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه هه‌ندێك له ئه‌صحابی كیرام(رضي الله عنهم) پرسیاریان لێ كرد: یارسول الله (صلی الله علیه وسلم) هۆكار چییه رۆژانی دووشه‌ممان به‌رۆژوو ده‌بیت؟ فه‌رمووی: ئاخر چونكه له‌و رۆژه‌دا من له دایك بووم، له‌به‌ر گرنگی ئه‌و رۆژه له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌شدا ره‌وانه‌كراووم، و له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌شدا قورئانم بۆ هاتووه‌ته خواره‌وه: "ذاك يوم ولدت فيه، ويومٌ بعثتُ - أو أُنزلَ عليّ فيه" صحيح مسلم(2/819)برقم(1162) من حديث أبي قتادة الأنصاري، (رضي الله عنه)، وفي رواية أخرى له أيضا: «فيه وُلدتُّ، وفيه أُنزلَ عليَّ»، صحيح مسلم(2/ 820)برقم(1162)، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگی ئه‌و روداوه گه‌وره‌یه‌و پێویستی شوكرانه‌بژێری خودا له‌و رۆژه‌دا و تایبه‌تكردنی به زیاتر عیباده‌تكردن له‌وانه‌ش: شوكری خودا، زیكری خودا، رۆژووگرتن و سه‌ده‌قه‌كردن و ناساندنی زیاتر و سڵاواتدان له‌سه‌ری و هه‌ر چاكه‌یه‌كی تر. هه‌ر بۆیه‌ش له‌و كاته‌وه موسڵمانان بووه سوننه‌ت بۆیان كه له رۆژانی دوو شه‌مماندا له تێكڕای ساڵدا به‌رۆژوو ببن، بۆیه سوننه‌تیشه هه‌ر جارێك رۆژی له‌دایكبوونی (صلی الله علیه وسلم) كه‌وته‌وه رۆژی دووشه‌ممانه‌وه، به پێی مێژووی كۆچی باشتر وایه موسڵمانان تیایدا به‌رۆژوو بن، به‌ڵام كه‌متر وا رێكده‌كه‌وێت، چونكه ساڵانه ته‌وقیتی كۆچی ته‌قریبه‌ن (10) رۆژ جیاوازی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ته‌وقیتی زاینی‌دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه رۆژه‌كان ده‌گۆرێت له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر.
دووه‌م:
تێكڕای بابەت و بڕگەو پێكهاته‌كانی كاری پیرۆزی مه‌ولودنامه كه ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستپێده‌كات، پاشان نییه‌تی ئیعتیكاف (ئه‌گه‌ر له مزگه‌وت كرا)، پاشان به باسكردنی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و باسی ره‌وشته به‌رزه‌كانی و ئیرهاسات و موعجیزاتی و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) كه ئیسلامه و ده‌ربڕینی حه‌مدو ستایشی خودا له سه‌ر نیعمه‌تی له‌دایكبوونی و ره‌وانه‌كردنی (صلی الله علیه وسلم) و خوێندنه‌وه‌ی مه‌دیح و ستایشی ئه‌و نازداره‌و (صلی الله علیه وسلم) خۆشی ده‌ربڕین و سه‌ده‌قه‌كردن و شیرینی و خواردن به‌خشینه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خودادا (صلی الله علیه وسلم) كه به هۆیه‌وه رزگاری كردین له كوفره‌وه به‌ره‌و نووری ئیمان، پاشان سڵاواتدان له دیداری (صلی الله علیه وسلم) و خۆشی ده‌ربڕین له‌و مه‌جلیسه‌دا .. تێكڕای ئه‌مانه سه‌رچاوه‌یان له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت و ئیجماعه‌وه گرتووه، بۆیه ئینكاری كردنی مه‌ولوودنامه، یان (لا سامح الله) به بیدعه ناوزه‌ندكردنی، مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی موسڵمانان و به‌ڵگه‌ی ناشاره‌زاییشه له ده‌قه‌كان و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
سێیه‌م:
له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌و به‌ڵگه‌ی تریش كه زانایانی وه‌ك: شمس الدين أبو الخير الجزري، أبو الفرج ابن الجوزي، ابو شامة الدمشقي، ابن كثير، ابن دحية، ابن خلكان، سبط ابن الجوزي، ابن الأثير، العراقي، البلقيني، القاضي عياض، العسقلاني، السخاوي، السيوطي، السبكي، الهيتمي، ابن الحاج، الذهبي، ابن ناصر الدين الدمشقي، السبتي، ابن القيم، الحافظ وجيه الدين الزبيدي، شهاب الدين القسطلاني، الجاوي، الحضرمي، الدمياطي، علي القاري، ابن جبير، الصنهاجي، المقريزي، ابن قدور، ابن القاضي، ابن عذاري، التهامي، الطرابلسي، ابن عابدين، التلمساني، ابن العماد، السوسي، الشنقيطي، الميرغني، الحبيشي، البصروي، الباجوري، الخطيب الشربيني، ابو الحسن البكري، القاضي ابن الضياء المكي، ابن جزي، ابن بطوطة المغربي، السمهودي، العفيفي، البيانوي، الكتاني، الراضي، البراوي، النبتيني، النحراوي، الصاوي، المرزوقي، العطار، الرومي، ابن الموقع، البرزنجي، ابن الخياط، الأزميري، أبو الوفاء، الخديم، المطيعي، محمد عليش المالكي، النبهاني، حسنين مخلوع، الشعراوي، عطية صقر، البالكي، عبد الكريم المدرس، البوطي، النابلسي.. و ده‌یانی تریش له پێشه‌وایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت باسیانكردووه‌و به كارێكی شایسته‌و جوانیان زانیوه‌و دانراوی تایبه‌تیشیان له‌سه‌ر ده‌ركردووه، كه ده‌كرێت موسڵمانان بۆ زیاتر شاره‌زایی له به‌ڵگه‌كان و روواندنه‌وه‌ی گومانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ریان..
ئێمه‌ش له (ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان) له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پیرۆزین و به كارێكی شه‌رعی و مێژوویی كورده‌واریی جوان و شایسته‌شی ده‌زانین، به تایبه‌ت كه هه‌شت سه‌د ساڵ پتره (هه‌ولێری سه‌ركه‌ش) پایته‌ختی ئه‌و ئاهه‌نگه شكۆداره‌یه، و ته‌واوی زانایانی ئیسلام و مێژوونوسانی ئیسلام ستایشی پاشای عادل موزه‌ففه‌رودین أبو سعید یان كردووه له سه‌ر ئه‌و كاره جوانه‌ی، كه ئاهه‌نگی هاتنه دونیای فه‌خری كائینات(صلی الله علیه وسلم) بۆ یه‌كه‌م جار به (فه‌رمی) له وڵاتی كورداندا ناساند به جیهانی ئیسلامی و ساڵانه كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی زانستی پڕ به‌های بۆ ده‌سازاند (خودا پاداشتی به خێری بداته‌وه).
ئێستاش له هه‌موو كات زیاتر كۆمه‌ڵگه پێویستی به سازدانی یاده‌كانی مه‌ولوودنامه‌و میعراج نامه‌و كۆچی پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانی و فه‌تحی مه‌ككه‌و تێكڕای یاده‌وه‌رییه‌كانی مێژووی ئیسلامی هه‌یه، داواش ده‌كه‌ین له خه‌ڵكی كوردستان كه پابه‌ندبن به دینی پته‌وی هه‌زار ساڵه‌ی خۆیان و عه‌قیده‌ی مامۆستا‌و مه‌لا قه‌دیمه‌كان و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره چاكه‌كان له‌وانیش ئاهه‌نگی مه‌ولودنامه‌ی پڕ بایه‌خی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلی الله علیه وسلم)، به‌ڵام به ئه‌و په‌ڕی ئیخلاص و ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خودا و پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم)، به پاره‌ی حه‌ڵاڵ ئه‌نجامی بده‌ن، هەروەک داواش لە مامۆستایانی بەرێزی ئایینی و موسڵمانان بە گشتی دەکەین، بەوپەڕی شایستەیی و رێز‌و رێک‌وپێکی و بەرنامەی دروست و گونجاو مەراسیمەکان بەڕێوە ببەن و شتی نارێک و نادروست و رەفتارو گوفتاری نەگونجاو لەگەڵ دەقە شەرعیەکان و پێگەو مەقامی حەزرەت و مەجلیسی مەولودەوە تێکەڵ نەکرێت، هەروەها دوور له تێكه‌ڵی و ئاره‌زووی نه‌فسی و سیاسی و ریابازی، هه‌تا لای خودا وه‌رگیراو بێت و تێكرا به به‌ره‌كه‌تی خاوه‌نی ئه‌و یاده پیرۆزه‌وه، بكه‌وینه به‌ر شه‌فاعه‌تی(صلی الله علیه وسلم) له رۆژی مه‌حشه‌ردا، و له دونیاشدا دووربین له به‌ڵاو موسیبه‌ت و نه‌خۆشی و ناخۆشی، چونكه چه‌نده محه‌ببه‌تی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) له دڵدا بێت، ئه‌وه‌نده زیاتر خودا پارێزراومان ده‌كات، وه‌ك قورئان ئاماژه‌ی پێ كردووه‌و ده‌فه‌رموێت: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ}(سورة الأنفال: 33).
والله تعالى أعلم وهو ولي التوفيق
وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم أجمعين، وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين..
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
3/ ربيع الأول /1447ه = 26/8/2025م = 4/گه‌لاوێژ 2725ك