قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له عیراق و كوردستان، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 21/10/ 2025ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئاشكرایه مه‌به‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه، بۆیه ئه‌نجومه‌ن به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت حه‌رامه، بۆیه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك موسڵمانان لێی دوور بكه‌ونه‌وه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1. ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی هاوڵاتیان و به‌زایه‌دانی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان غه‌ش و خیانه‌ته له گه‌ل و وڵات و سامانی گشتی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا) (سورة النسا‌ء: 58) ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :( إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ) (سورة الأنفال : 58).
2. خراپ به كارهێنانی مافێكی شه‌رعی و یاساییه و هاوكاریكردنه بۆ ته‌زویر كردن و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته و خراپ بۆ په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات .
3. له‌ڕووی یاساییشه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه و، یاسا ئه‌و كاره‌ی به‌تاوان هه‌ژمار كردووه.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
29/ربیع الثانی/1447ه= 21/10/2025م= 29/ ڕه‌زبه‌ر/ 2725ك