قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ئاوانه‌ی كه به رێگه‌ی هه‌ندێك ئامێر و ڕێکاری تایبه‌تی خاوێن ده‌كرێنه‌وه ئایا دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان له غوسڵ وده‌ستنوێژو پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ دروسته‌و به خاوێن و خاوێنكه‌ره‌وه هه‌ژمار ده‌كرێن؟؟
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری: 21/10/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
به‌ڵی - ئه‌گه‌ر به‌و چه‌شنه بوو كه باسكرا - ئه‌وا ئه‌و ئاوانه به خاوێن و خاوێنكه‌ره‌وه (طاهر مطهر) هه‌ژمار ده‌كرێن و به‌كارهێنانه‌وه‌یان له غوسڵ و ده‌ستنوێژو پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ و ..هتد دروسته به دوو مه‌رج:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئاوه‌ی پاك ده‌كرێته‌وه له قوله‌تێن زیاتر بێت واته بگاته (192) لیتر .
دووهه‌م: تام و ڕه‌نگ و بۆنی وه‌ك ئاوی ئاسایی (الما‌ء المطلق)ی لێبێته‌وه .
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
29/ربیع الثاني/1447ه= 21/10/2025م= 29/ ڕه‌زبه‌ر/ 2725ك