قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزان له لیژنه‌ی فه‌توای لقی ڕانیه‌ی یه‌کێتی زانایان و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان؛ پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ئێستادا هه‌ندێك له خاوه‌ن كاره‌كان كاتێك ده‌یانه‌وێت پاره‌یه‌ك حه‌واڵه بكه‌ن بۆ شوێنێك به ته‌له‌فوون قسه له گه‌ڵ نوسینگه‌یه‌كی حه‌واڵه‌دا ده‌كه‌ن كه متمانه‌ی پێیانه و بۆ نمونه پێی ده‌ڵێن: ئه‌وه‌نده ده‌فته‌ره دۆلارەمان بۆ بكه به دراوی فڵان وڵات و بۆشمان حه‌واڵه بكه بۆ ئه‌و وڵاته، له كاتێكدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لای نوسینگه‌ی حه‌واڵه‌كه وه‌ك قه‌رز یان ڕه‌صید نییه، به‌ڵكو نوسینگه‌ی حه‌واڵه‌كه له پاره‌ی خۆی دۆلاره‌كه‌ی به‌نرخی ئه‌و ڕۆژه بۆ ده‌شكێنێته‌وه به دراوی ئه‌و وڵاته‌ی كه داوای كردووه، واته له‌یه‌ك كاتدا نوسینگه‌كه دۆلاری پێده‌فرۆشێت و ده‌گۆڕیته‌وه به قه‌رزو و بۆشی حه‌واڵه ده‌كات دیسان به قه‌رز.
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری: 21/10/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه فرۆشتنی دراوێكه به دراوێكی دیكه به قه‌رز ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌قه شه‌رعیه‌كانه كه له‌م باره‌یه‌وه هاتوون، چونكه له فرۆشتنی دراوه‌كاندا به یه‌كتری با جینسه‌كانیشیان له‌یه‌كتری جودا بن پێویسته به حازر بێت و به قه‌رز نه‌بێت و ده‌ست به ده‌ست بێت، پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت: (الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ رِبًا إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ) رواه البخاري برقم: 2134 من حديث عمر بن الخطاب - رضي الله عنه.
خه‌تیبی شربینی له شه‌رحی منهاجدا ده‌فه‌رموێت: "(والنقد بالنقد) والمراد به الذهب والفضة مضروبا كان أو غير مضروب (كطعام بطعام) في جميع ما سبق من الأحكام، فإن بيع بجنسه كذهب بذهب اشترط المماثلة والحلول والتقابض قبل التفرق والتخاير، وإن بيع بغير جنسه كذهب بفضة جاز التفاضل واشترط الحلول والتقابض قبل التفرق أو التخاير للخبر السابق". بڕوانە: (مغني المحتاج 2/24).
هه‌روه‌ها ئیجماعی زانایانیش له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه دراوی كاغه‌ز له جێگه‌ی زێڕو زیوی جارانه و، ڕیبای تیادا دروست ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن زه‌كاتیشی تیادا واجب ده‌بێت.
وه هه‌روه‌ها له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا یه‌ك كه‌س كه خاوه‌ن نوسینگه‌كه‌یه سیفه‌تی فرۆشیار و سیفه‌تی وه‌كیلیش وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به هیج جۆرێك دروست نییه، به‌تایبه‌ت له بابه‌ته ڕیبه‌ویه‌كاندا.
بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاره حه‌واڵه بكه‌ن و بیشیگۆڕنه‌وه به جۆره دراوێكی دیكه، پێویسته بۆ خۆیان یان وه‌كیله‌كانیان بچن بۆ نوسینگه‌ی حه‌واڵه‌كان و پاره‌كانیان ته‌سلیم بكه‌ن و هه‌ر له‌وێ بیگۆرنه‌وه به‌و پاره‌یه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كه ده‌یانه‌وێت پاره‌كه‌ی بۆ بینێرن و پاشان نوسینگه‌كه بۆیان حه‌واڵه بكات و كرێی حه‌واڵەكه‌یان لێ وه‌ربگرێت، ئه‌مه ڕێگه‌ی شه‌رعی و ته‌واوه له‌م بابه‌ته‌دا.
به‌ڵام چه‌ند ده‌رچه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌یه بۆ دروستی ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن پێوه‌ی پابه‌ند بن له‌وانه:
1. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاره حه‌واڵه بكه‌ن یه‌كێك بكه‌ن به وه‌كیل بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بینێرن بۆیان قه‌رز بكات له خاوه‌ن نوسینگه‌كه و پاشان ئه‌گه‌ر جۆری عومله‌كه جیاواز بوو وه‌كیل له هه‌مان شوێن و كاتدا بیگۆرێته‌وه به پاره‌یه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كه ده‌یانه‌وێت بۆی حه‌واڵه‌ی بكه‌ن، پاشان وه‌كیله كه به ناوی ئه‌و داوا له خاوه‌ن نوسینگه‌كه بكات بۆی حه‌واڵه بكات بۆ ئه‌و وڵاته.
2. یان خاوه‌ن دوكان و بازرگانه‌كان هه‌موو كاتێك مه‌بله‌غێك پاره‌ی دانراویان هه‌بێت له نوسینگه‌ی حه‌واڵه‌كه وه‌ك ڕه‌صید و هه‌ر كاتێك ویستیان حه‌واڵه‌ی بكه‌ن بینێرێت بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه ده‌یانه‌وێت.
3. یان ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به ژماره حیسابی ئه‌نجام بده‌ن، چونكه مامه‌ڵه به‌ڕێگه‌ی ژماره حیسابی به وه‌رگرتنی حوكمی داده‌نرێت( القبض الحكمي) وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن دوكان یان بازرگانه‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ده‌یهه‌وێت حه‌واڵه‌ی بكات بیخاته سه‌ر هه‌ژماری نوسینگه‌كه‌و، له هه‌مان كاتدا بیگۆڕن به جۆری پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بۆی ته‌حویل ده‌كه‌ن.
وه به پێویستی ده‌زانین لێره‌دا باس له دوو بابه‌ت بكه‌ین كه په‌یوه‌ندییان به‌م پرسیاره‌وه هه‌یه: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێی وابوو گۆڕینه‌وه‌ی پاره و پاشان ته‌حویل كردنی ( الصرف ثم التحویل) دروسته، واته: به نمونه كه‌سێك بچێته نوسینگه‌یه‌كی حه‌واڵه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌فته‌رێك دۆلار حه‌واڵه‌ی وڵاتێكی دیكه بكات، نوسینگه‌كه سه‌ره‌تا دۆلاره‌كه‌ی بۆ بگۆڕێته‌وه به پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كه بۆی ده‌نێردرێت به نرخی ڕۆژ پاشان بۆی ته‌حویل بكات، به‌و مه‌رجه‌ی به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا بێت و خاوه‌ن دۆلاره‌كه ڕێگه بدات كه خاوه‌ن نوسینگه‌كه جۆری پاره‌كه بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئیلیكترۆنیش بێت و هه‌ردوو لاش ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دوو جۆره پاره‌یه بزانن.
دووهه‌م: دروست نییه نوسینگه‌كانی حه‌واڵه له كاتی حه‌واڵه كردنی مه‌بله‌غێك پاره به قه‌رز بۆ كه‌سێك بڕێك پاره‌ی زیاتر وه‌رگرن له نرخی حه‌واڵه‌ی ئاسایی، چونكه ئه‌و زیاده‌یه له بری ئه‌و قه‌رزه ده‌بێت، قه‌رزیش له شه‌ریعه‌تدا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سود ڕابكێشیت وه‌ك له یاسا گشتییه‌كانی شه‌رعه‌تدا هاتووه (كل قرض جر منفعة فهو ربا).
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
29/ربیع الثاني/1447ه= 21/10/2025م= 29/ ڕه‌زبه‌ر/ 2725ك