قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌مره‌كارانی كوردستان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی ته‌وافی ماڵئاوایی(طواف الوداع) له كاتی ئه‌نجامدانی عومره، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 21/10/ 2025ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ته‌وافی ماڵئاوایی (طواف الوداع) ئه‌و تەوافه‌یه كه خودای گه‌وره وه‌ك ڕێزێك بۆ به‌یت دایناوه و له‌سه‌ر قه‌ولی ڕاجیحی مه‌زهه‌بی ئێمه مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی - ڕه‌حه‌تی خوای لێبێت – هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت شاری مه‌ككه به جێبهێڵیت بۆ مه‌سافه‌ی قه‌صر واته: نزیكه‌ی (80) كیلۆمه‌تر دوور بكه‌وێته‌وه، بۆ حه‌ج هاتبێت یان بۆ عومره یان بۆ هه‌ر كارێكی دیكه، یه‌كسانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی خۆی یان نا پێویسته له‌سه‌ری ته‌وافی ماڵ ئاوایی ئه‌نجام بدات. وه هه‌ر كه‌سێك شاری مه‌ككه به‌جێبهێڵێت و ئه‌م ته‌وافه به‌بێ عوزر ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وا پێویسته ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت. بڕوانه: روضة الطالبين (3/116) والمجموع شرح المهذب (8/285) الإيضاح في مناسك الحج والعمرة للنووي وشرحه (ص: 408 )، الدرر الكبار في الحج والاعتمار للشيخ الملا علي الخطي (ص: 259).
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌دیش ئه‌م ته‌وافه واجیبه بڕوانه: المغنی لابن قدامة (3/393).
به‌ڵام له‌مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی ته‌نها دوای حه‌ج واجیبه بۆ عومره واجب نییه بڕوانه: البنایة شرح الهدایة(4/264)، والدر الختار وحاشیة ابن عابدین (2/523).
به‌ڵام دروست نییه كار به‌و ڕایه‌ی حه‌نه‌فیه‌كان بكرێت مه‌گه‌ر له‌كاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت وه‌ك نه‌خۆشی یان به‌جێمان له قافڵه ئه‌و كاته ده‌بێت خۆی ته‌قلید بكات.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر واجب بوونی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خودایه صلی الله علیه وسلم كه‌ده‌فه‌رموێت: (لا ينفرن أحد حتى يكون آخر عهده بالبيت).رواه مسلم برقم (379) من حديث ابن عباس - رضي الله عنهما -
به‌ڵام ئه‌م ته‌وافه له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه واجب نییه كه كاتی به‌جیهێشتنی شاری مه‌ككه له سوڕی مانگانه‌دان، چونكه ئیبن عه‌بباس - خودا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: "پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمانی به خه‌ڵكی كرد كه دوا ساتیان له دوای ته‌واو كردنی ئه‌رك واجیباته‌كانی حه‌ج وعومره با جێبه‌جێكردنی ته‌واف بێت به ده‌وری به‌یتدا، به‌ڵام ئاسانكاری كرد بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌له سوڕی مانگانه‌دان"، رواه البخاری برقم:(1755)
وه پێویسته حاجی یان عومره‌كار كه ته‌وافی ماڵئاوایی كرد زوو شاری مه‌ككه به‌جێبهێڵێت و بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له‌دوای ته‌وافه‌كه له شاری مه‌ككه نه‌مێنێته‌وه و نابێت خۆی خه‌ریك بكات به شت كڕین یان بخه‌وێت، یان نیه‌تی مانه‌وه دیسان بهێنێته‌وه .
بۆیه داوا له موڕشید و حه‌مله‌داره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌م واجبه به حاجی و عه‌مره‌كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن و ڕزقی خۆیان حه‌رام نه‌كه‌ن و حه‌ج وعومره‌ی موسوڵمانان نوقستان نه‌كه‌ن، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ..) (سورة البقرة : 196) .
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
29/ربیع الثاني/1447ه= 21/10/2025م= 29/ ڕه‌زبه‌ر/ 2725ك