قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له جوتیاران و توێژه‌رانی بواری فیقهی چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 21/10/ 2025ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه:
پرسیاری یه‌كه‌م : ئایا دروسته بیستانی گندۆره و شوتی به بنه‌وه‌و به سه‌وزی بفرۆشرێت ؟؟
وه‌ڵام: فرۆشتنی بێستانی كاڵه‌ك و شوتی به بنه‌وه‌و به سه‌وزی دروسته، به‌ڵام نابێت مه‌رجی ئه‌وه دابنێن كه كڕیار ده‌ستبه‌جێ لێی بكاته‌وه، شێخ زه‌كه‌رییای ئه‌نصاری ده‌فه‌رموێ: " (أو) بيع الثمر (مع أصله) بغير تفصيل (جاز لا بشرط قطعه) ؛ لأنه تابع للأصل، وهو غير متعرض للعاهة أما بيعه بشرط قطعه فلا يجوز لما فيه من الحجر عليه في ملكه.. وتعبيري بالأصل أعم من تعبيره بالشجر لشموله بيع البطيخ ونحوه.. (وجاز بيع زرع) ولو بقلا (بالأوجه السابقة) في الثمرة وباشتراط القلع كما يعلم مما يأتي (إن بدا صلاحه.." بروانه: شرح المنهج مع حاشية الجمل(3/202 ).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "وعدم اشتراط القطع أو القلع في بيع بقل بدا صلاحه صرح به ابن الرفعة ناقلا له عن القاضي والماوردي وظاهر نص الأم.." شرح المنهج مع حاشية الجمل(3/202 ).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ره‌كه‌ی بفرۆشێ به‌بێ بڕك و بنه‌كه‌ی ئه‌وه مه‌رجی ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت به‌ره‌كه پێگه‌یشتبێت و بخورێت یان سودی لێ ببینرێت، هه‌روه‌ها پێیویسته كڕیاره‌كه یه‌كسه‌ر به‌ره‌كه لێبكاته‌وه و دوای نه‌خات له به‌یانی تاوه‌كو ئێواره، چونكه بیستان ورده ورده پێده‌گات و ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی كڕیویه‌تی تێكه‌ڵی ئه‌وه ده‌بێت كه نه‌یكڕیوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیستانه‌كه‌ی هه‌مووی فرۆشت بڕك و به‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه، ئه‌وه دروسته به‌و مه‌رجه‌ی بڕكه‌كان به‌ریان دابێت یان كوڵوكیان كردبێت، ئه‌گه‌ر كاڕكیان دابێت یان به‌شێكیان گه‌ییبن و پێڕاگه‌یشتبن ئه‌وه باشتریشه .
ئیمامی شیربینی ده‌فه‌رموێ: " (وإن بيع) الثمر (مع الشجر) ولم يفصل الثمن (جاز بلا شرط) لقطعه، لأن الثمرة هنا تبع للأصل وهو غير متعرض للعاهة"
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ولا يصح بيع البطيخ والباذنجان ونحوهما قبل بدو الصلاح إلا بشرط القطع، وإن بيع من مالك الأصول لما مر، ولو باعه أصوله فكبيع الثمرة مع الشجرة على ما بحثه الرافعي بعد أن نقل عن الإمام والغزالي وجوب شرط القطع لتعرض أصله للعاهة، بخلاف ما إذا باعهما مع الأرض؛ لأنه كالشجر فلا يحتاج إلى شرط القطع، وجزم الحاوي بما بحثه الرافعي وصححه السبكي والإسنوي وغيرهما وهو المعتمد، وقال ابن الرفعة: إنه المنقول وما قاله الإمام من تفقهه" برِوانە: مغني المحتاج(2/89-90)، هەروەها برِوانە: تحفة المحتاج (4/254)، والجمل على شرح المنهج(3/202)، البجيرمي على شرح المنهج(3/37).
پرسیاری دووهه‌م ئایا دروسته فه‌ریكه نۆك به ده‌سك بفرۆشرێت وه ئه‌گه‌ر دروسته ئایا زه‌كاته‌كه له‌سه‌ر كڕیاره یان فرۆشیار.؟؟
وه‌ڵام: له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیدا -رحمه الله- فرۆشتنی نۆك به فه‌ریكی دروست نییه ته‌نها به شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن نه‌بێت، چونكه زه‌كات په‌یوه‌ست بووه پێوه‌ی و پێویسته زه‌كاتی لێ بدرێت به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیمای ئه‌بو حه‌نیفه -رحمه الله- دروسته، بۆیه ئه‌و جوتیاره‌ی ده‌یه‌وێت به فه‌ریكی نۆكه‌كه‌ی بفرۆشێت با به شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن (رفع الید) وازی لێبهێنێ به‌رامبه‌ر مه‌بلغێك كه ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ری، یان خۆی ته‌قلیدی ئیمامی أبو حنیفه بكات، به‌ڵام پێویسته نییه‌تی زه‌كات لێدانی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به زه‌كاتیش كاتێك ده‌نكه نۆكه‌كان ڕه‌ق بوون زه‌كات له خودی نۆكه‌كه ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی به وشكی ئه‌و به‌روبوومه بگاته ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن به فه‌ریكی فرۆشتی یان خۆی ته‌قلیدی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه كرد -رحمه الله- ئه‌وه زه‌كات له‌و پاره‌یه ده‌دات كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت لێی، به‌و مه‌رجه‌ی لای سه‌ره‌وه، وه زه‌كاته‌كه‌ش له‌سه‌ر جوتیاره فرۆشیاره‌كه‌یه.
ئیمامی ڕه‌ملی ده‌فه‌رموێیت:"(وتجب) الزكاة فيما ذكر .. ببدو (اشتداد الحب) لأنه حينئذ طعام وهو قبل ذلك بقل، ولا يشترط إتمام الصلاح والاشتداد ولا بدو صلاح الجميع واشتداده بل يكفي في البعض كما يعلم بيان بدو صلاح الثمر من باب الأصول والثمار، وليس المراد بوجوب الزكاة بما ذكر وجوب إخراجها في الحال بل انعقاد سبب وجوبه، (قوله: واشتداد الحب إلخ) أي وحيث اشتد الحب فينبغي أن يمتنع على المالك الأكل والتصرف، وحينئذ فينبغي اجتناب الفريك ونحوه من الفول حيث علم وجوب الزكاة في ذلك الزرع" برِوانة: نهاية المحتاج مع حاشية الشبراملسي (3/78).
پرسیاری سێهه‌م: ئایا دروسته گه‌نم و دانه‌وێڵه به بنه‌وه بفرۆشرێت جا چ له كاتی سه‌وزی بێت یان دوای ئه‌وه‌ی ده‌نكه‌كه‌ی ڕه‌ق بووبێت و پێگه‌یشتبێت، وه ئه‌گه‌ر دروسته ئایا زه‌كاته‌كه له‌سه‌ر كڕیاره یان فرۆشیار؟؟.
وه‌ڵام: فرۆشتنی گه‌نم به سه‌وزی پێش ره‌قبوونی ده‌نكه‌كانی دروست نییه، مه‌گه‌ر به مه‌رجی یه‌كسه‌ر لێكردنه‌وه‌ی بیفرۆشێت، یان به‌مه‌رجی یه‌كسه‌ر هه‌ڵقه‌ندنی به‌بنه‌وه بیفرۆشێت.
به‌ڵام زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ویستی به‌سه‌وزی بیكرێ بۆ عه‌له‌فی ئاژه‌ڵ ئه‌وه ڕێگه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌م كاره ئه‌وه‌یه به‌مه‌رجی یه‌كسه‌ر لێكردنه‌وه و هه‌ڵكه‌ندن به بڕكه‌وه بیكڕێت، پاشان زه‌ویه‌كه له خاوه‌نه‌كه‌ی به كرێ وه‌ربگرێت یان لێی بخوازێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به‌روبومه‌كه لێده‌كاته‌وه، وه‌ك له حاشیه‌ی الجمل هاتووه ده‌فه‌رموێ: " فلو أراد أن يشتري لرعي البهائم فطريقه أن يشتري بشرط القطع ثم يستأجر الأرض" حاشية الجمل (3/203).
وه سه‌باره‌ت به‌و دانه‌وێڵانه‌ی ده‌نكه‌كانیان ڕه‌ق بووه و دروست نییه له‌ناو گوڵه‌كانیان بفرۆشێن و پێویسته له گوڵەكانیان ده‌ربهێنرێن و جودابكرێنه‌وه ئینجا بفرۆشرێن، به‌ڵام ئه‌و جۆرانه‌یان كه ده‌نكه‌كانیان دیار‌و به‌رچاوه وه‌ك جۆ دروسته به‌بێ مه‌رجی لێكردنه‌وه بفرۆشرێت.
سه‌باره‌ت به زه‌كاتیش زه‌كات له‌سه‌ر خاوه‌ن تۆوه واته له‌سه‌ر فرۆشیاره‌كه‌یه نه‌ك كڕیار.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
25/جمادی الآخر/1447ه= 16/12/2025م= 25/ سه‌رماوه‌رز/ 2725ك