قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد، سه‌باره‌ت به حوكمی سه‌فه‌ركردنی ئافره‌ت بۆ حه‌ج و عومره به‌بێ مه‌حره‌م، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 8/شعبان/1447ه - 27/1/2026م دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی بە تایبه‌ت مه‌زهه‌بی پێشه‌وامان حه‌زره‌تی شافیعی (ر.خ)، هه‌روه‌ها مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
جمهوری زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوونی مه‌حره‌م (مه‌رجه) بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره‌ی واجب كه ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مه‌حره‌می خۆیدا بێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌حره‌می خۆی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، یان كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی متمانه پێكراو له كاروانه‌كه‌دا نه‌بن، ئه‌وا حه‌ج و عومره‌ی له‌سه‌ر واجب نابێت.
سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ركردنی ئافره‌ت بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج یان عومره‌ی سوننه‌ت، ئه‌وا وێرای ئه‌وه‌ی كه پێویسته ره‌زامه‌ندی (وه‌لی) وه‌یا (مێرده‌كه‌ی) هه‌بێت، پێویستیشه یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدا بێت:
یه‌كه‌م: مه‌حره‌می خۆی له‌گه‌ڵدا بێت.
دووه‌م: یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی متمانه‌پێكراودا بڕوات و ڕێگه‌كه‌ش ئه‌مین بێت.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
15/شعبان/1447ه = 3/2/2026م = 14/ڕێبه‌ندان/2725ك