قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و موچه‌یه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات به كه‌سوكاری (شه‌هیدان)، هه‌روه‌ها حوكمی موچه‌ی خانه‌نشینی كه دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر حكومه‌ت به ناوی یه‌كێك له میراتگره‌كانی ده‌كات، ئایا ئه‌و موچانه به میرات هه‌ژمار ده‌كرێن، یان حكومه‌ت خستییه سه‌ر ناوی هه‌ر كه‌سێك به ماڵی شه‌رعی ئه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت؟
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا پێشتر به‌شێك له‌و بابه‌ته‌ی له فه‌توای ژماره(4) له به‌رواری 15/2022 ڕوون كردووه‌ته‌وه و له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 8/شعبان/1447ه = 27/1/2026م دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پرسه‌ی ڕوونكرده‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه:
به گشتی موچه‌ی شه‌هیدانه‌و موچه‌ی خانه‌نشینی دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر له فیقهی هاوچه‌رخدا به میرات هه‌ژمار ناكرێن، وه‌ك ئه‌و ماڵ و سامانانه نییه كه مردوو پێش مردنی هه‌یه‌تی و پاشان دوای مردنی له دوای خۆی به‌جێیان ده‌هێڵێت، بۆیه به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی ڕاسته‌وخۆ دابه‌ش ناكرێن له نێوان میراتگره‌كاندا، به‌ڵكو شێوازی دابه‌شكردن و پێدانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ی ئه‌و موچه‌یه‌ی بڕیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و لایه‌نه خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و ماڵ و موچه‌یه‌یه كه ده‌یبڕێتەوەو دیاری ده‌كات، بۆیه هی شه‌هید و كۆچ كردووه‌كه نییه و پێش مردنی به‌و شێوه‌یه بوونی نه‌بووه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ركاتێك ئه‌و لایه‌نه موچه‌كه‌ی به ناوی یه‌كێكه‌وه تۆمار كرد ئه‌وه ئه‌و موچه‌یه هی ئه‌و كه‌سه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له نێوان هه‌ندێك له خزم و میراتگره‌كانی مردووه‌كه دابه‌شی كرد ئه‌وا دیسان هی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته میراتگره‌كان پابه‌ند بن به‌شێوه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌یەوه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی دابه‌شیشی نه‌كردبێت، وه‌ك بۆ نمونه كوڕ و كچی وه‌ك یه‌ك هه‌ژمار كردبێت، چونكه ئه‌وه (مینحه)و به‌خشینێكی حكومییه نه‌ك (میرات).
وه پێشتریش هه‌ر له ساڵه‌كانی 1992 وه‌وه به‌م شێوه‌یه فه‌توا دراوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و موچه تازانه ناچنه ژێر پێناسه‌ی میراته‌وه(التركه)، چونكه مردووه‌كه له پێش مردنی ئه‌و ماڵانه‌ی نه‌بووه و له‌دوای خۆی به‌جێی نه‌هێشتوون، به‌ڵكوو له دوای مردنی په‌یدا بوون، بۆیه به مینحه‌و به‌خششێكی حكومی هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها كۆڕبه‌ندو ئه‌نجومه‌نه گه‌وره‌و به‌رزه‌كانی فه‌توا له جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ر به‌م شێوه‌یه فه‌توایان داه‌وه.
به‌ڵام پێویسته لێره‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكه‌ین:
1. ئه‌و موچانه‌ی له‌سه‌ر ناوی مردووه‌كه ده‌درین دوای مردنی تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی وه‌فات و دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو ده‌بێت به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت و پێویسته وه‌ك میرات دابه‌ش بكرێن.
2. ئه‌و موچانه‌ی كه حكومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی ڕابردودا به‌لێبڕاوی پێی داون ( كه واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ك میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كریت.
3. ئه‌و (شه‌ش) موچه‌یه‌ی به سه‌ر یه‌كه‌وه حكومه‌ت ده‌یدات به خانه‌نشین له‌بری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه مافی خۆی بووه وه‌رییان بگرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو بڕیاری بۆ دراو پاش مردنی بۆی سه‌رف كرا ئه‌وه‌ش به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای مردنی كه‌سه‌كه موچه‌ی خانه‌نشینی بڕایه‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیاری كرا، ئه‌وه وه‌ك موچه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نابێته میرات.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
15/شعبان/1447ه = 3/2/2026م = 14/ڕێبه‌ندان/2725ك