قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی ڕه‌نگ كردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به مادده كیمیاوییه‌كان، كه له ئێستادا هه‌ندێك له جوتیاران بۆ زیاتر به بازاڕكردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانیان و شاردنه‌وه‌ی كوالێتی خراپیان و ده‌ستخستنی قازانجی زیاتر هه‌ڵده‌ستن به ڕه‌نگ كردنی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك: ته‌ماته، شوتی، سێ‌و، هه‌رمێ..هتد.
ئەنجومەن پاش تاوتوێکردنی بابەتەکەو به‌مه‌به‌ستی زیاتر دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م كاره زیانی ته‌ندروستی ده‌بێت بۆ به‌كاربه‌رانی ئه‌و به‌روبوومانه‌و، ئه‌و جۆره ماددانه‌ی تیایاندا به‌كار ده‌هێنرێن كاریگه‌ری نەرێنیان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی به‌ها خۆراییه‌كانیان، داوای کرد لە مه‌كته‌بی ته‌نفیزی کە نوسراو بکات بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بە سوپاسەوە به نوسراوی ژماره (1174) له به‌رواری 15/10/2025 داوای ڕونكردنه‌وه‌ی كرد له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، ئه‌وانیش به نوسراوی ژماره (7295)له به‌رواری 11/12/2025، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستییان له‌و باره‌یه‌وه پێڕاگه‌یاندین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 7/شعبان/1447ه = 27/1/2026م، دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ڕه‌نگ كردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به مادده كیمیاوییه‌كان دروست نییه‌و ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵ كردن، پێغه‌مبه‌ر ئازیزمان - صلی الله علیه وسم - ده‌فه‌رموێت: ((من غش فليس مني)) رواه الإمام مسلم في صحيحه عن أبي هريرة - رضي الله عنه - هه‌روه‌ها ئه‌م كاره زیانی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ هاوڵاتییان، هه‌ر كارێكیش زیان بگه‌یه‌نێت به هاوڵاتییان حه‌رام و سته‌مه و ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی تۆشبوونی به‌كاربه‌ر به چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان – صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت: (( لاضرر ولا ضرار)) رواه الدارقطني (3/77) عن أبي سعيد الخدري (رضي الله عنه).
هه‌روه‌ها ئه‌م كاره ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی جوتیار زیاتر له نرخی ئه‌و به‌روبوومه‌ی كه كوالێتییه‌كه‌ی نزمه‌و له بازاڕ نرخێكی كه‌متر ده‌كات وه‌ربگرێت له كڕیار، به هۆی ڕه‌نگ كردنی به‌روبوومه‌كه، دیسان ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی خه‌ڵكه به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ) سورة البقرة: 188
بۆیه: داوا له جوتیاره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستخستنی قازانجێكی دنیایی كه‌م په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ئه‌و جۆره كاره حه‌رامانه‌و خۆیان قه‌رزداری قیامه‌تی خه‌ڵك نه‌كه‌ن، بێگومان كه‌مێكی حه‌ڵاڵ باشتره له زۆرێكی حه‌رام.
هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، كه ڕێگری له‌م جۆره كارانه بكه‌ن و، ئه‌و جۆره كه‌سانەی کە پابەند نابن سزا بده‌ن.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
7/شعبان/1447ه = 27/1/2026م = 7/ڕێبه‌ندان/2725ك