قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توای لقی ڕانیه به نوسراوی ژماره (163) له به‌رواری 23/12/2025، چه‌ند پرسیارێكی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد به مه‌به‌ستی ڕونكردنه‌وه‌ی بڕیاری شه‌رع و ده‌رچوونی فه‌توای فه‌رمی له باره‌یانه‌وه .
پرسیاری یه‌كه‌م: ئایا فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عیراقی به‌وانه‌ی كه پاره‌یان حازر نییه، یان پاره‌ی ته‌واویان پێ نییه به‌بێ زیاده خستنه سه‌ر دروسته یان نا؟ و ئایا دروسته كار به‌و فه‌توایه بكرێت كه پێی وایه خشڵی ئافره‌تان حیسابی كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی بۆ ده‌كرێت؟ و ئایا دروسته به قه‌رز مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێ؟
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 8/شعبان/1447ه - 27/1/2026م دوای گه‌ڕنه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م:
فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عیراقی دروست نییه، چونكه ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید) چونكه كڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت، و له‌و كاته‌دا هه‌ردوولا له یه‌كتری وه‌ربگرن به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید)، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت: ((الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ، مِثْلًا بِمِثْلٍ، سَوَاءً بِسَوَاءٍ، يَدًا بِيَدٍ، فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الْأَصْنَافُ، فَبِيعُوا كَيْفَ شِئْتُمْ، إِذَا كَانَ يَدًا بِيَدٍ»)) رواه مسلم برقم: 2134 من حديث عمر بن الخطاب - رضي الله عنه –
به‌ڵام ده‌رچه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به كڕینی زێڕ هه‌یه و پاره‌ی پێویستییان له‌به‌رده‌ست نییه ئه‌وه‌یه كه دیناره‌كه له زێرنگره‌كه به قه‌رز وه‌ربگرن و قه‌بزی بكه‌ن، و پاشان به‌و پاره‌یه زێڕه‌كه بكڕن، یان خودی زێڕه‌كه به مسقاڵ قه‌رز بكه‌ن و پاشان كه‌ی ویستییان بیده‌نه‌وه به هه‌مان ئه‌ندازه زێڕ بۆ زێڕنگره‌كه بهێننه‌وه.
وه ئه‌و فه‌توایانه‌ی كه زێڕ و زیو به كاڵا هه‌ژمار ده‌كه‌ن زۆر لاوازن و كارییان پێ ناكرێت.
پرسیاری دووهه‌م: ئایا حوكمی فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز، به دیناری عیراقی به زیاتر له نرخی حازری نه‌قدی چییه؟
وه‌ڵام: وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو به درێژی ڕوون كرایه‌وه فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عیراقی، یان هه‌ر دراوێكی دیكه دروست نییه، جا كه‌یفی خۆیه‌تی به زیاتر بێت له نرخی بازار یان وه‌ك نرخی ئاسایی بێت، چونكه ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید) وه.
پرسییاری سێهه‌م: حوكمی فرۆشتنی زێڕ به قه‌رزی زێڕ، واته: كڕیار چه‌ند زێڕی بوێت به قه‌رز ده‌یبات به‌و مه‌رجه‌ی زێڕ قه‌رزدار بێت نه‌ك پاره، واته: له كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه نرخی زێڕ چه‌ند بێت ئه‌وه‌نده پاره‌یه ده‌دات به زێڕنگر.
وه‌ڵام: له به‌ر ئه‌وه‌ی زێڕ له شه‌ریعه‌تدا هه‌ر به دراو حیسابه و له‌دراویه‌تی ناكه‌وێت، دروسته به قه‌رزی زێڕ بیبات واته: كه‌ی كاتی دانه‌وه‌ی هات ئه‌ندازه‌ی چه‌ندی به قه‌رز وه‌رگرتبێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بگێڕێته‌وه، وه هه‌روه‌ها دروستیشه بگۆڕدرێت به دراوێكی دیكه به دوو مه‌رج:
1- پێویسته زێڕه‌كه به نرخی ڕۆژ بقرسێنرێت .
2- پێویسته هه‌موو قه‌رزه‌كه ساف بكرێت، واته كه له یه‌كتری جودا بوونه‌وه هیچ قه‌رز له‌نیوان مامه‌ڵه‌كاره‌كاندا نه‌مێنێت.
ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی؛ كه عبد الله ی كوڕی عومه‌ر ریوایه‌ت ده‌كات ده‌فه‌رموێ: (كُنتُ أبيعُ الإبِلَ بالبَقيعِ، فأقبِضُ الوَرِقَ مِنَ الدَّنانيرِ، والدَّنانيرَ مِنَ الوَرِقِ، فأتَيتُ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ وهو في بَيتِ حَفصةَ، فقُلتُ: يا رَسولَ اللهِ، رُوَيدَكَ أسألْكَ، إنِّي كنتُ أبيعُ الإبِلَ بالبَقيعِ، فأقبِضُ هذه مِن هذه، وهذه مِن هذه؟ فقال: لا بَأْسَ أنْ تأخُذَها بسِعرِ يَومِها، ما لم تَفتَرِقا وبَينَكما شَيءٌ) أخرجه أبو داود (3354)، والنسائي (4582)، والدارمي (2623) باختلاف يسير.
پرسیاری چواره‌م: ئایا حوكمی گڕینه‌وه‌ی زێڕ( یه‌ك مسقاڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك مسقاڵ ) له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌قده‌ست و فه‌رقی زێڕه‌كه ؟
وه‌ڵام: ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه ده‌چێته خانه‌ی ڕیبا، چونكه فائیده‌یه‌كی ڕوون ده‌چێته سه‌ر ئاڵوگۆره‌كه.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
15/شعبان/1447ه - 3/2/2026م = 14/ڕێبه‌ندان/2725ك