یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه‌ی (هیومان رایتس وۆچ)
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2010 : 16:37:51
قه‌باره‌ی فۆنت
دوا به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ‌و، پاشان سازدانی مێزگردی تایبه‌ت له‌م باره‌وه‌، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند تێبینیه‌كمان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ هه‌بوو، به‌ڵام له‌ بری باسكردنیان به‌ پێویستمان زانی كار بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ بكه‌ین، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زانایان‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ هه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونكردنه‌وه‌كی له‌و باره‌وه‌ دا، له‌لای خۆمانه‌وه‌ به‌ پێویستمان نه‌زانی روونكردنه‌وه‌ بنووسین.
به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌و راپۆرته‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به‌ كاره‌كه‌ هه‌ڵستاون هێڕشی زۆر خراپ رووه‌‌و زانایانی ئایینی كرایه‌وه‌‌و، ئه‌وانیان وه‌ك یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كان داده‌نا، بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ روون بكه‌ینه‌وه‌:
یه‌كه‌م: زانایانی ئایینی كوردستان یه‌كه‌مین هۆكار بوونه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاردان‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان رێكخراوی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی ده‌ستخۆشیان بۆ ناردوونه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان وێنای ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی زانایان نه‌رێنیان هه‌بووبێت.
دووه‌م: یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌رجه‌عی یه‌كه‌م‌و كۆتاییه‌ بۆ زانایانی ئایینی، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی ده‌سته‌ی نوێشمان رامان گه‌یاند، كه‌ ئاماده‌ین هاوكاری هه‌موو رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی‌و پیشه‌ییه‌كان بكه‌ین‌و، به‌تایبه‌تیش ئافره‌تان‌و راگه‌یاندنه‌كان، كه‌چی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌ نه‌ سه‌ردانیان كردووینه‌‌و، نه‌ را‌و بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان وه‌رگرتووه‌، تا ئه‌وه‌ی بۆ كۆنگره‌كه‌‌و، بۆ ده‌رخستنی ده‌ره‌نجامه‌كانیش ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێویست بوو، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م راپۆرته‌ به‌ درێژی به‌ زانایان بگه‌یێندرا با، ئه‌مه‌ش له‌ میسداقیه‌ت‌و ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
سێیه‌م: ده‌بوایه‌ له‌ ناو راپۆرته‌كه‌ راپرسییه‌كی بۆ زانایانی ئایینی تێدا با، داخۆ تا چه‌ند له‌ وتاربێژانی كوردستان له‌ وتاری هه‌ینی‌و، له‌ كاتی وتار‌و سمیناره‌كانیان ئه‌م باسانه‌ به‌م شێوه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن قسه‌‌و باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ زانایان دوورن له‌ هه‌ر شتێك كه‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان بێت‌و، یان كه‌مكردنه‌وه‌ بێت له‌ رۆڵی ئافره‌تان.
بۆیه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌م تۆمه‌تباركردن‌و هێڕشكردنه‌ سه‌ر زانایانی ئایینی له‌ جێگای خۆی نییه‌‌و، به‌بێ‌ ئینسافی ده‌زانین ده‌رهه‌ق به‌ زانایانی ئایینی، كه‌ نه‌ ده‌بوو دوور له‌ واقیعی زانایان له‌ راپۆرتێكی له‌و شێوه‌ بخرابایه‌ روو، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئاماده‌ین له‌ یه‌كێتی زانایان هاوكاری سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان‌و هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ین، كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان بكات.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏18‏/6‏/2010