به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(ؤاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا ؤلَا تَفَرَّقُوا)
بۆ/ یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان
بابه‌ت/ گلهییو پێشنیاز
دیاره كاره‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌متان له توركیا كۆتایی پێهات، ئێمه له كاتێكدا هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شمان ده‌كرد وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بانگهێشتمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئامادهبینو به‌شداری كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌تان بكه‌ین، چونكه ئێمه تاكه رێكخراوی پیشه‌یین كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، یه‌كێك له ئامانجه‌كانیشمان پارێزگاریكردنه له یه‌كبوونی ریزه‌كانی زانایانی ئایینی له كوردستان شان به شانی برا زاناكانیان له جیهاندا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت به كێشه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامیمان بكه‌ین، بێگومان ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه دێته‌جێ كه نوێنه‌رانی زانایانی ئایینی له تێكڕای جیهان به‌شداری له‌و جۆره كۆنگرانه بكه‌ن.
بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاكتر تێك بگهینو، گوتاری ئیسلامیشمان یه‌كخه‌ین له كێشه ئیسلامیه گشتیه‌كاندا، وه هه‌روه‌ها بتوانین له كۆنگره‌كانی داهاتووشتان به‌شدار بین.
سڵاوی خواتان له‌سه‌ر بێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێر_ 4/7/2010. |