بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ)
دیاره له ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له هه‌ندێك ولاتی عه‌ره‌بی دروست بووه‌و، ناڕه‌زایی هاووڵاتیان له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان گه‌ییشته سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و، داوای گۆڕینی ده‌كه‌ن، لێره‌ش هه‌رێمی كوردستان به جۆرێك له جۆره‌كان خه‌ریكه كه‌مێك ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییانه، بۆیه ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان پێمان وایه، ناكرێ به‌راورد له نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه بكرێت، چونكه لێره هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردن‌و به ده‌نگدانی راسته‌وخۆی هاووڵاتیان په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه‌و، رۆژانه‌ش ده‌نگی ره‌خنه‌و گله‌یی هاوولاتیان له رێگای راگه‌یاندنه‌كان‌و په‌رله‌مانی كوردستان به‌رز ده‌كرێته‌وه، بۆیه پێمان وایه كارێكی نادروسته هه‌ر پشێوییه‌ك له‌و هه‌رێمه بهێنرێته‌وه، كه تاكه پارچه‌یه له ئێراق شه‌ڕ‌و كوشت‌و بڕی تێدا نه‌بێت.
هه‌روه‌ك پێشمان وایه هه‌موو لایه‌نێك مافی ره‌خنه‌گرتنی هه‌یه‌و، پێویسته ره‌خنه له ئه‌دای حكومه‌ت‌و هه‌ر كه‌م‌و كوڕیه‌ك بگیرێت، كه خۆشبه‌ختانه رۆژانه‌ش گوێمان له‌و ده‌نگانه ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه كار بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاساییش‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان پتر وه‌ده‌ست بهێنین‌و، له ناوه‌خۆشدا، هه‌موو رێگایه‌كی ئاشتیانه‌و شارستانیانه بگرێنه به‌ر‌و، به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ پشێوی هێنانه‌وه نه‌برێت، هه‌روه‌ك داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پتر به پیر خواسته‌كانی هاوولاتیانه‌وه بچێت‌و، هه‌موو ره‌خنه‌و تێبینییه‌كانیش به گرنگییه‌وه وه‌ربگرن‌و، هه‌موو لایه‌كیش ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن‌و، به‌رهه‌می خه‌بات‌و قوربانیانی مێژوومان له بار نه‌برێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
30/01/2011 |