یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
یەکێتی زانایان داوای هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/10/2015 : 13:16:52
قه‌باره‌ی فۆنت
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ)
 
مامۆستایاینی ئایینی بەڕێز
هاوڵاتیانی خۆشەویست
ماوەی چەند رۆژێکە لە دەرەنجامی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە چەند دەڤەرێکی هەرێمی کوردستان پشێوییەك دروست بووە، کە بەداخەوە ئەنجامی نەخوازراوی لێکەوتەوە. ئێمە وەك یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هەر لە سەرەتاوە لە رێگەی لقەکانمان لەم سنوورانەوە هەوڵی تەواومان دەدا بۆ ئەوەی خۆپیشاندان و نارەزاییەکان بەشێوازی تەندروسستی خۆیان بڕۆن، بەڵام بەداخەوە بەرەو ئاقارێکی نەخوازراو بردردان، تا گەیشتە خوێنڕشتن و بەردباران و بارەگا سووتاندن، ئەمەش وێڕای لێکترازانی زیاتری رەوشی سیاسی، کاریگەری ناراستەوخۆشی بەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، بۆیە لێرەوە دەستخۆشی لەو مامۆستا ئایینیانە دەکەین کە لە وتارەکانی رۆژی هەینی و لە کاتی رووداوەکانیش رۆڵی هێورکردنەوەو گێڕانەوەی ئارامیان دەدیت، بە پێچەوانەوە هەر وتارو قسەیەك لە هەر چین و توێژێکەوە دەرچووبێت کە بۆنی لایەنگیری و خۆشکردنی ئاگری پشێویەکانی لێ بێت کارێکی نا مەسئولانەو نارەواو نانیشتیمانیانەو دوورە لە هەموو بەها ئەخلاقیەکانەو، ئەنجامدەرانی دەکەونە بەرلێپرسینەوەی خوایی. چونکە ئەمرۆ کوردستان لە حاڵێکدایە کە چواردەوری دەکوڵێت و، پێشمەرگە قارەمانەکانمان بەرەو رووی دڕندەترین دوژمن وەستاونەتەوە، بۆیە پێویستە مامۆستایانی ئایینی و هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و راگەیاندنەکان هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی رەوشەکە هێوربکرێتەوە، بەپێچەوانەوە رشتنی خوێنی رۆڵەکانمان و بریندارکردنی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتەو سووتاندن و بەردبارانکردنی بارەگاکان سیمای مەدەنیانەی گەلی کورد دەشیوینێت، دەرەنجامی پشێوی و ئاڵۆزییەکانیش تەنها لە بەرژەوەندی دوژمنانی کوردو کوردستانە.
 
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11.10.2015