یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2020 : 13:05:25
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ

به‌بۆنه‌ی یۆبێلی زێڕین تێپه‌ڕ بوونی 50 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ته‌واوی زانایانی به‌ڕێزی ئایینی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.

یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی له‌ 21/9/1970 له‌هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت و له‌ پێناو خزمه‌تی ئیسلام و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردو خزمه‌تی زانایانی قه‌درگران له‌ شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرا، كه‌ بووه‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌و سه‌كۆی رۆڵ و كاریگه‌ری‌و پێگه‌ی مه‌لاو زانایانی ئایینی له‌ كوردستاندا.

له‌ كاتێكدا ئه‌م ساڵیاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ر خزمه‌ت‌و خه‌بات‌و ته‌مه‌نی پڕ شكۆ‌و هه‌ورازو نشێوی یه‌كێتی زانایان تێپه‌ر ده‌بێت، شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ زانایانی ئایینی به‌رده‌وام ته‌مه‌نی خۆیان له‌خزمه‌ت په‌یامی جوانی ئیسلام‌و شارێگه‌ی كوردایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌رف كردووه‌، وێڕای شانازی كردنمان به‌م یاده‌ رۆڵی زانایان له‌ نیو سه‌ده‌ی رابردوو به‌رز ده‌رنرخێنین. سه‌ربه‌رزین كه‌ به‌شێكین له‌و زه‌مینه‌ی هه‌میشه‌ رۆڵی كاریگه‌رمان هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنی كوردستان‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی، هه‌میشه‌ش دروشمی ئیسلامپه‌روه‌ری‌و كوردایه‌تیمان پێكه‌وه‌ گرێداوه‌، كه‌ زاده‌ی ئیلهامبه‌خشی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌یه‌تی.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م یاده‌ جارێكی تر راده‌گه‌یه‌نین له‌ به‌رده‌وامبوون بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ پیشه‌یی و ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ دامه‌زراوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ قۆناغی ئێستادا كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ دۆخێكی سه‌ختی دارایی‌و ته‌ندروستی گوزه‌ر ده‌كات‌و هه‌مووان چاوه‌ڕێین له‌ئه‌نجامی لێك تێگه‌یشتن‌و رێكه‌وتنی ستراتیژی‌و ته‌بایی نێو ماڵی كورد‌و هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان، قۆناغه‌كه‌ به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باش‌و خێر ببه‌ن. له‌چوارچێوه‌ی دابین كردنی خوشگوزه‌رانی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاساو نه‌هێشتنی رۆتین و گه‌نده‌ڵی و بایه‌خدان به‌ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌به‌رچاو گرتنی بنه‌ماو به‌ها ئایینیه‌كان و رێزگرتن له‌ پیرۆزیه‌كان.

دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌ هه‌موو تواناو هه‌وڵێك له‌ خزمه‌تی زانایانی به‌ڕێزی ئایینی‌و داكۆكی له‌ مافه‌كانیان‌و به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه‌ داده‌بین‌و، وه‌ك پارێزه‌ر له‌ خزمه‌ت ئیسلام و زانایان و كاری پیشه‌یی خۆمان ده‌بین.

نرخاندن‌و پێزانی زۆرمان بۆ خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی زانایانی ئایینی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان به‌و رێكخراوه‌ ماندوو بوون‌و خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردووه‌‌و، رۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنی یه‌كێتی زانایان‌و گه‌یاندنی ئیسلام‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی میانڕه‌وی‌و پاڵپشتی هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین و، به‌ هیوای ئایینده‌یه‌كی گه‌ش‌و پڕ له‌ ئاشتی و برایه‌تی بۆ كوردو كوردستان.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

20ی9ی2020